سەردار موکریانی سزاکە ی لەلایەن دادگای پێداچونەوەی ورمێ وە ئەرێنی کرا

بەپێی ڕاپۆرتێک کە بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان گەیشتوە ،شوعبەی ۱۰ی دادگای پێداچونەوەی ورمێ سزاکەی سەردار عەبدۆڵازادە (سەردارموکریانی) هاوڵاتی شاری سردەشتی ئەرێنی کرد.

لە ڕاپۆرتەکەدا هاتوە ئەم چالاکە سیاسیەی کورد ،ساڵی ڕابردوو لەلایەن دادگای شۆڕشی مهابادەوە بەسێ مانگ ویەک ڕۆژ حەپسی تەعزیری سزادرابوو.

پێویستە وەبیر بێنینەوە کە سەردار موکریانی ئێستە لە زیندانی ناوەندی مهابادایەو لە خولی تەواوکردنی سزاکەیدایە.

ئەم هاوڵاتیە ساڵی ڕابردوو  لە لایەن هێزەکانی سەر بە ئیتلاعاتی سەردەشتەوە لە شوێنی کارەکەیدا دەستبەسەر و شتومەکی تاکەکەسی بەتایبەت کتێبەکانی لەگەڵ خۆی دەبەن.

دوای چەندجار دادگایی کردن ،لەدادگای سەردەشت ،عەبدوڵازادە بەدانانی بارمتە ئازاد کرا. دواتر بەتۆمەتی «تەبلیغ دژی ڕێژیم» لەدادگای شۆڕشی مهابادا بەسێ مانگ ویەک ڕۆژ زیندان سزادرا. دادگای پێداچونەوە ی ورمێ سزاکەی داگای سەردەشتی ئەرێنی کرد.

پێویستە وە بیری بێنینەوە کە لە دوو حەوتوی ڕابردودا هێزە ئەمنیەتیەکان لەشارەکانی پیرانشار دوو هاوڵاتی بەناوەکانی «ڕەسوڵ جۆڵا و سەلاح سوخەنوەر» دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار دەگوێزرێنەوە. پێش لە دووکەسە، هاوڵاتیەکی تر بەناوی عەزیز ئاشناوەر لەلایەن ئیتلاعاتی سپاوە لە پیرانشار دەستبەسەر کرابوو .

دووشەمەی حەوتوی ڕابردویش لەشاری سنە هاوڵاتیکی تر بە ناوی ڕەزا زەند كه‌ریمی دەستبەسەر وهەناردەی ئیتلاعاتی ئەو شارە کرابوو.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان