هەبوونی دەهەزار توشبووی مادەسڕکەرەکان لە مەریوان و سە ڵئاوا

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان: نوێنەری شاری مه‌ریوان لە پەڕلەمانی ئێران کوتی: بە داخەوە لەشارەکانی مەریوان وسەوڵاوا هەنووکە پترلە دەهەزار توشبووی مادەسڕکەرەکان هەیە کەدەبێتە هەڕەشەیەکی قورس لەسەر ئاسایش وئارامی کۆمەڵگا

دەسڕاگەیشتنی ئاسان و نرخی خواری مادە هۆشبەرەکان، بەردەست بوونی خێرای ئەم مادە ماڵوێرانکەرە مسۆگەر دەکات بەچەشنێک کە لە ماوەی کەمتر لە دەخولەک و بە تێچوویەکی زۆر کەم  توشبوو دەتوانی دەستی پێ بگات.

مادە هۆشبەرە پیشەییەکان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان مەترسییەکی بەرچاوی بۆکۆمەڵگا وبەتایبەت گەنجانەکان پێک هێناوە.

نموونەی ئاشکرای ئەم بابەتە شاری ورمێیە کە هەموو کەس لەشوێنی لابراتۆارەکانی بەرهەمهێنانی مادە هۆشبەرەکان ئاگادارە، لە شارەکانی پیرانشار، سەقز، سەردەشت، سنە و شارەکانی دیکەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ناوەندگەلێکی لەم چەشنەیان ئاوا کردۆتەوە.

هەرلەم ئاراستەیەدا پێویستی بە حەبی ومادەی دیکەی بەرهەم هێنانی ئەم مادە پیشەییە هەیە کە بەچەشنێکی ڕێخراوەیی لەڕێگەی کەسانی دیاری کراوو گرێدراو بەحکوومەتەوە هاوردەی کوردستانی دەکەن

جێگەی بیرهێنانەوەیە کە محەممەد ڕەزا ڕەحیمی پارێزگاری ئەو کاتی کوردستان گوتەیەکی بەناوبانگی لەم پێوەندییەدا هەیە کەجێگەی باسە «پێویستە چەک لە دەستی گەنجانی کوردستان دەربهاوێین وبافوور بدەین بەدەستیانەوە»، ئەم دروشمە نەتەنیا بووبەڕاستی بەڵکوو تریاک ودیکەی مادە هۆشبەرەکان بەتێچوویەکی کەم وبەبێ گرفت لەبەردەستی گەنجاندایە.

ڕەمەزانزادە پارێزگاری سەردەمی سەرۆک کۆماری خاتەمی لە کوردستان لە وڵامی ئەم پرسیارەدا (ئەو وێنایە لەئارادابوو کە زۆربوونی ڕێژەی تووشبوان لە ککردستان بەعەمدو پلان بۆداڕێژراوە)، دەڵێ: بەڵێ خەڵک بەئاشکرا دەیڵێن حکوومەت چەکی لە دەست منداڵانی ئێمە دەرهێناوەو بافووری پێداون وهەروەها دەیان گوت پرۆگرامی فەرمی حکوومەتە کە منداڵەکانمان گیرۆدەی مادە هۆشبەرەکان ببن، ئێمەیش هەرچی لە کۆڕوکۆبوونەوەی پرسیار ووڵام دەمانگوت ئێمە وەکوو نوێنەری فەرمی حکوومەت بەرنامەیەکی لەو چەشنەمان بەدەستەوە نییە،بڕوایان نەدەکرد.

هەرلەم پێوەندییە ساڵی رابردوو حوسێن تەڵا ئەندامی کمسیۆنی کۆمەڵایەتی پەڕلەمان لە ئاخافتنێکدا لەگەڵ هەواڵنێری ناوخۆیی مێهر گوتی۱۳۰ هەزارقوتابی تووشبوو لەسەر کورسییەکانی فێرگەکان بوونیان هەیە. ولەدرێژەدا کوتی، تەمەنی تووشبوون دابەزیووە بۆ دوازدە ساڵان ، وئەم ئامارە ۱۳۰هەزارکەسیە تایبەت بەو قوتابییانەیە کە بەردەوام دەیکێشنو لەو مێرمنداڵانەی بە چەشنی ڕابواردن دەیکێشن ئامارێک لەبەردەست نییە، هەروەها ماوەیەکی پێشووتر بەرپرسی کۆمیتەی سەربەخۆی بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ مادە سڕکەرەکانی دەبیرخانەی کۆمەڵی دیاری کردنی بەرژەوەندی حکوومەت، گوتبووی مەودای خوماری یان نەشەبوون لەشارە گەورەکان ۱۰خولەکە. بە بوونی وەها دۆخێکەوە دابین کردنی مادە سڕکەرەکان لەدابین کردنی نان ئاسانتره.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان