کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ڕادەگەیێنە هەوڵەکانی ئەو دوایەی کۆماری ئیسلامی ئێران، لەمەر هەبوونی داعش لە رۆژهەڵاتی کوردستان و شەری ئەو حکومەتی دژیان، پرۆپاگاندایەک بۆ سەرکوتی خەبات و تێکۆشانی گەلی کوردستانە لە رۆژهەڵاتی کوردستان و هاوکات هەوڵی ئەو حکوومەتەیە بۆ پەردەپۆش کردن و بەڵارێ دا بردنی بیر و رای گشتیە.
سیاسەت و پلانەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سەرەتایی هاتنە سەرکاریەوە، نانەوەی ئاژاوە و دژبەر کردنیخەڵک و نەتەوەکان بووە، لە بواری ئایینی، هەوڵی داوە ئایینە جیاوازەکان بکاتە دژبەری یەکتر و بەو شێوە جێ پێی خۆی قایم کات لە بواری نەتەوەیەوە، بە هەڵاواردنی نەتەویی و شەر لە گەڵ نەتەوەکانی کورد، ئازەری، عەرەب و… هەر لەسەرەتاوە دوژمنایەتی خۆیی بۆ ئەو نەتەوانە ئاشکرا کردوە.
لە بواری ئایۆڵۆژیەوە، تێکەڵاوێک لە ئایین و نەتەوەی لە سەر بنەمایی فارس- شیعە ساز کرد و نەتەوەی فارس و ئاییندارانی شیعەی دژی نەتەوە و ئایینەکانی تڕ وروژاندوە و کردونیە دوژمنی یەکتر.
بە پێی ئەوەی بەشێکی زۆری گەلی کوردستان لە ناوچەکانی کرماشان، ئیلام، خۆرەمئاوا، شاری کورد و… لە بواری ئایینی سەر بە ئایینی شیعەن، ئەو جیاوازیە ئایینیەی وەکو دەرفەت قۆستۆتەوە و کۆمەڵگایی کوردستانی دابەش کردوە کە یەک نەگرن و راحەتتر کۆنترۆڵیان بکات.
لە نوێ ترین هەوڵ و سیناریۆ دا، بە پرۆپاگاندایێکی زۆر لە چەند حەوتووی ڕابرددو دا باسی لە شەری داعش و دەسبەسەر کردنی ئەندامانی ئەو رێکخراوە تێرۆریستەی کرد و چەندین بەرنامەی وەکوو تەبلیغات بۆ ئەو سیناریۆیە بڵاو کردەوە.
یەکێک لەو گرتە ویدیۆییە نیشان دەدات کەشەڕی لەگەڵ داعش کردوە و لە شاری سنە و چەند کەسی لێ کوشتون و چەند کەسیشی گرتوە، بەو گرتەویدیۆیە هەوڵی بوو بە گەلی کوردستان و گەلانی تر بە تایبەت ئێرانیەکان بێژێ، ئەوە ئێمەین شەری داعس دەکەین و هەوڵی پاراستنی ئەمنیەتی ئێوە دەدەین، هاوکات مەشروعیەتیش لە دونیای دەرەوە بۆ خۆی بەدەست بێنێت.
ئامانجی سەرەکی ئێران، گۆرینی بیر و رای گەلانی ئێران و گواستنەوەی درۆیینە و ناراست لە روداو و فەزایی گشتی رۆژهەڵاتی کوردستان بۆ ئێرانیەکان بوو، هەوڵ دەدات فەزای کوردستان زیاتر ملیتاریزە بکات، کوشت و بڕینەکان پەردەپۆش بکات و هەوێنی شۆڕش لەو پارچەیەی کوردستان بکوژێ، هاوکات بتوانێ گەلانی ئێران لەگەڵ خۆیی هاورا بکات.
ئەوە لە کاتێک دایە، کۆماری ئیسلامی ئێران خۆیی هەوڵی پەرەسەندنی ئیسلامی رادیکاڵ و سەڵەفیەت واتا داعشیزم لە کوردستان دەدات، کە بتوانێ بەم شێوەیە پێش بە هێزگرتنی کۆمەڵگایی کوردستان و داخوازیە دیموکراتیک ، سەردەمیانە و مرۆڤیانەکەی بگرێ.
هەر لەم بارەوە، چەند کەسێک گیراون و تۆمەتی ئەندامەتی داعشیان خراوەتە پاڵ کە سیناریۆیی حکومەت تەکمیل بێت، ئەوە لە کاتێک دایە، ئەوان خەڵکی سڤیل و دانیشتوانی رۆژهەڵاتی کوردستان و هیچ پێوەندیان بە ڕێکخراوەی لە چەشنەی داعش،وە نیە.
لە شارەکانی کرماشان، ئیلام، سنە، سەقز، مەهاباد، بۆکان، ورمێ، سەقز و… رۆژانە خەڵک دەگرێ، خەڵک دەکوژێ و بە گشتی سەرکوتی گەلی کورد دەکات کە باسی مافەکانیان نەکەن، لە لایێکی ترەوە هەوڵ دەدات نەتەوەکانی تر دژی گەلی کورد بروژێنێ و پلانەکانی خۆیی بباتە سەر.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان وێرایی دوپات کردنەوەی ئەو راستیە کە کۆماری ئیسلامی شەری داعش ناکات و نەیکردوە، بەڵکو هەوڵ دەدات بە کەڵک گرتن لێی دەرفەت سەرکوت بخوڵقێنێ، گرتنی ئەو کەسە سڤیلانە لە رۆژهەڵاتی کوردستان، وەک پلانی ئەمنیەتی کۆماری ئیسلامی ئێران دەزانێت و تەکید دەکات کە ئیدعاکانی ئێران هیچ راست نین، تەنیا چەواشەکارین.
هاوکات کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، داوا لە گەلی کوردستان و گەلان بەتایبەت، گەلانی فارس، ئازەری، عەرەب، تورکمان، بەلوچ، گیلەک، تەبەری و … دەکات، نەکەونە داویی کۆماری ئیسلامی ئێران و فریوی چەواشەکاریەکانی ئەو حکومەتە نەخۆن. وشیارانە روبەروی ئەو هەوڵانەی کۆماری ئیسلامی ئێران ببنەوە و بە یارمەتی یەکتر، هەوڵ و تێکۆشان بۆ بەدی هێنانی مافە رەواکان زیاتر کەن
هەروەها هەموو ڕێخراوەکانی مافی مرۆڤ ودامەزراوە ئاشتیخوازەکانی نێودەوڵەتیش ئاگادار دەکەینەوە بەمەحکووم کردنی کۆماری ئیسلامی ئێران پێش بەهەر ڕووداوێکی نەخوازراو بگرن، بۆ ئەوەی پلانی نوێی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سەرکوت و کۆمەڵکووژی گەلی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان سەر نەگرێت.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان