ده‌سبه‌سه‌ر كردنی شارۆمه‌ندێكی به‌هایی له‌ شاری قوروه‌

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان خەلیل ئێقدامیان هاوڵاتی کوردی بەهایی دانیشتووی شاری قوروەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بانگهێشتی دادگا کراو وهەرلەوێ دەسبەسەرکراو وپاش چەندد کاتژمێڕێک بەدانانی بارمتە ئازادکرا.

لەڕاپۆڕتەکەدا هاتووە کەخەلیل ئیقدامیان دوابەدوای ناڕەزایی دەربڕینی بەرانبەر بە کاول کردنی گوڵستانی جاوید (گۆڕستانی بەهاییەکان) بانگهێشتی دادگا کرابوو.

خەلیل ئیقدامیان پێشووترلەهەمبەر تێکدانی گوڵستانی جاویدی قوروە بەدەستی هێزە ئینتزامی ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران سەردانی جیهادی کشتووکالی کردبوو بۆلێگەڕین لە بکەرانی کاول کردنی گوڵستانی جاوید.

جێگەی باسە کەڕێدارانی هێزە ئینتزامییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە پارێزگای سنە (کوردستان)، بیناکانی گوڵستانی جاوید (گۆڕستانی بەهاییان) ی ڕوخاند و پتر لە ۳۰۰ داری گوڵستانی جاویدیان بڕی.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان