بە پێی ڕاپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، شارۆمەندێکی کورد بە ناوی ” لۆقمان کەریمی ” خەڵکی گوندی گۆشخانی سەر بە سەوڵاوا لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە چەند ڕۆژی (پێنج ڕۆژ) ڕابردوودا لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ماڵی خۆیدا دەسبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گۆزراوەتەوە.
جێگای وەبیرهێنانەوەیە کە سەرەڕای سەردانی بنەماڵەی ناوبراو بۆ ناوەندگەلی ئەمنی و پەیوندیدار بەڵام تا ئێستا نەیانتوانیوە لە چارەنوسی منداڵەکیان هەواڵێک وەدەست بخەن و لە شوێنی دەسبەسەری منداڵەکیان هیچ هەواڵێکیان لە بەر دەستا نیە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان