کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان: لێبوردنی نێونەتەوەیی لە ڕاپۆرتێکدا ئاشکرای کردوە، کۆماری ئیسلامی بە پێنەدان پێداویستی پزشکی بۆ بیرمەندان وسیاسیە کانی نێو زیندان، یاری بە گیانیان دەکات. کۆمەڵێک لەو زیندانیانە، ژینیان لە گرەو دایە و لە گەڵ مەترسی مەرگ بەرەو ڕوو بونەتەوە
لە ڕاپۆرتە کەدا هاتوە، ڕێکخراوی لێبوردنی نێو نەتەوەیی لە ڕۆژی ۲۸ی پوشپەڕ بڵاوی کردبویەوە، ئاگاداری ومەترسی داوە لە مەڕ دۆخی ئاڵۆزی و نەخۆشی زیندانیانی سیاسی و جودابیران. لە ژڕاپۆرتەکەدا باس لەوە دەکات کە حکومەتی ئێران، بە پێنەدانی دەوا و کەرەستەی پێویست بۆ بەندکراوان، ڕاستەوخۆ توشی لەکار کەوتویی هەتاهەتایی و خەسارگەلێکی لە بڕان نەهاتوو یان دەکاتەوە
لە ڕاپۆرتی تازەی لێبوردنی نێونەتەوەیی دا نوسراوە، هێما کان نیشان دەدەن کە دەزگای دادوەری ئێران، بەتایبەت نوسینگە کانی دادستانی و دایرەی زیندانەکان، بە ئەنقەست لە پێنەدانی دەواو ودەرمان بۆ زیندانیان خۆ دەبوێرن تا لەو ڕێگەوە بۆ ترساندن و سزا و گۆڕینی بیرورا ی زیندانیان کەڵک وەر دەگرن. لە هەندێ جێگەشدا لەم دۆزە بۆ وەرگرتنی دانپێدانانی زۆرەملی و پەشیمان بوونەوە کەڵکی لێوەردەگرن
فلیپ لوتر، بەرپرسی بەشی ڕۆژهەڵاتی ناوین وباکری ئەفریقا لە لێبوردنی نێو نەتەویدا، هێمای داوە بە دۆخی نالەباری زیندانە کانی ئێران و دەڵێت؛ زیندانیانی سیاسی زۆر بێبەزەیانە تەندروستیان پشت گوێ دەخرێت و سەلامەتی و ژیانیان لە گرەودا دانراوە
«دەست پێ ڕاگەیشتن بۆ چارەسەری مافی دان پێدانراوە لە یاسا نێو نەتەوەیەکان و یاسای ئێرانی دا و لە ئێختیار دانەنای ئەو خزمەتگوزریانە جۆرێک لە ئەشکەنجە دێتە ئەژمار»
لەم ڕاپۆرتەدا هێما بە ۱۸ فەقەرە کراوە کە دۆخی زیندانی زۆر مەترسیدارە بوە، بەڵام نوسینگەی دادستانی لە زۆر نمونەدا.
ئێزنی ڕاگواستنی زیندانیانی بۆ خەستەخانە یان هەناردەکردنیان بۆ مەرەخەسی دەرمانی نەداوە. تەنانەت ڕێنماییە پزشکییە کانیش پشت گوێ خراون و ئینکاریش کراوە. لەم ڕاپۆرتەدا ناوی گروپێک لە زیندانیان هاتوە کە لە دۆخی نالەباری تەندروستیدان.
زەینەب جەلالیان، ژنە کوردی زیندانی کە مەترسی نابینابونی هەیە، بنەماڵەکەی دەڵێن کەهۆکاری ئەم بابەتە، ئەشکەنجە و کوتانی سەری زەینەب بەدیوارەکانی زینداندا بوە. بەرپرسانی زیندان زۆرجار داخوازی ئەویان بۆ خەستەخانە ڕەد کردۆتەوە و گوتویانە ئەو دەبێت «تەوبە» بکات.
ئەفشین سوهراب زادە، زیندانی کورد کە بە ۲۵ ساڵ زیندان سزادراوە، توشی شێرپەنجەی گەدە بوە و ئەوەندە پێ ڕانەگەشتوون کە توشی خوێن بەربوونیێکی زۆر بو، ئەو جار لە گەڵ مەرەخسی دەرمانی ئەودا بە بارمتەێیکی زۆر ڕەرزا مەندی کرا.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان