ک.م.م.ک:
پاش تێپەڕبوونی سێ ڕۆژ لە دەسبەسەری کەبیر گوڵابی هاوڵاتی ٤٠ساڵ تەمەنی خەڵکی میاندواو، هێشتا هیچ زانیارییەک لە شوێنی ڕاگیران، دۆخی تەندرووستی و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵی ناوبراو بەردەست نییە.
کەبیر گوڵابی ڕۆژی چوارشەممە ١ی گەلاوێژی ٢٧٢٥ی کوردی، بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەسبەسەر کرا.
ق.ش


