دەوڵەتی تورکیە چەندین ئەندامی پارتی دیموکراتیکی گەلانی دەسبەسەر کرد

لە چوارچێوەی زیادکردنی هێرش و گوشارەکان بۆ سەر گەلی کورد لە باکوری کوردستان، دەوڵەتی تورکیا چەندین ئەندامی پارتی دیموکراتیکی گەلان(ه د پ )ی دەسبەسەر کرد.

بە پێی ئەو هەواڵانەی گەیشتونەتە دەست کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، هاوسەرۆکی هە دە پە لە ئەزمیر ، «جاویت ئۆگر» و نەدیلک ئایكان ئەندامی مەجلیسی هەدەپە لە ئەزمیر هاورێ لە گەڵ چەندین ئەندام و لاەنگری ئەو پارتە لە لایەن حکومەتی تورکیا دەسبەسەر کراون و رەوانەی زیندان کراون.

جێی ئاماژەیە کە ۹ی مارس هێزە ئەمنیەکانی تورکیا هێرشیان کردۆتە سەر ۳۰ کۆڵان لە باژێری ئەزمیر و بە دەیان هاوڵاتیان دەسبەسەر کردبوو.

لەو هێرشانە، هێزە دەوڵەتیەکان دەرگایی ماڵەکانیان شکاندوە و بە زەبری چەک چوونەتە ژوورەوە و خەڵکیان گرتوە. هەر لەو هێرشانە، جاویت ئۆگر، هاوسەرۆکی تەشکیلاتی هەدەپە لە ئەزمیر،دیلەک ئایکان ئەندامی مەجلیسی هەدەپە، هەروەها هاوسەرۆکی تەشکیلاتی هەدەپە لە ئەزمیر، دیلان ئاکبلوت، ئەلماز چنار، ئایلین ئاکر و ۱۹ کەسی تر دەسبەسەر و رەوانەی ناوەندی پۆلیس لەو شارە کراون

دوابەدوایی دەسبەسەر کردنیان لە لایەن دادگاوە کەیسی لێپرسینەوەیا بۆ کراوەتەوە . دادگا بۆ ئایکان و ئۆگر هەروەها ۱۹ کەسی تر تۆمەتی پرۆپاگاندا بۆ حیزبی کوردستانی لەو کەسانە داوە و بریاری زیندانی بۆ بڕیونەوە.

بە پێی ئەو هەواڵانەی سەبارەت بەو کەسانە بڵاو کراونەوە،۱۰ کەس لە گیراوەکان بۆ گرتوخانەکانی شاکران و کرکلار گوێزراونەوە.

جێی وەبیر هێنانەوەیە کە ماوەی زیاتر لە سێ مانگە کە دەوڵەتی تورکیا شەری دژی گەلی کوردستان دەست پێکردوە و تا ئێستا بە سەدان حەڵکی سڤیل بوونەتە قوربانی و بە سەدان کەس رەوانەی زیندانەکانی تورکیا کرون.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان