هاووڵاتییەک سەقزی دەستبەسەر کرا

ک.م.م.ک:

شەممە ۲٥ی خەرمانانی ۲۷۲۳ی کوردی، هاووڵاتییەکی بە ناوی مێهران ساعدی ۲۹ ساڵە و خەڵکی سەقز لەلایەن هێزە ئەمنییەتی و ئیتلاعاتییەکانی ئێرانەوە بەبێ نواندنی حوکمی دادەوەری دەستبەسەر کرا و گوازرایەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

تاکاتی بڵاوکردنی ئەم هەواڵە، لەمەڕ هۆکاری دەستبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ناوبراو هیچ زانیارییەک بە دەستەوە نییە.
ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *