چارەنووسی ۲۱کەس لەپێڕەوانی ئایینی یاری کەدوابەدوای هاتنی حەسەن ڕۆحانی بۆکرماشان دەسبەسەرکرابوون هێشتا نادیارە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ساوەش حەیاتی،سەیدئەمین عەباسی ونەوشاد تاهیری کەلە ڕۆژی ۲٦ی پووشپەڕەوە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەسبەسەرکرابوون تابەئێستە چارەنووسیان نادیارە.

بەگوێرەی هەواڵەکە ئەو کەسانە لەسەروبەندی هاتنی ڕۆحانی بۆکرماشان  دەستیان دابوویە درومانی دەمی خۆیان  وئەم کردەوەی ئەوان بەمەبەستی ناڕەزامەندی دەبڕین بەرانبەربە وڵامنەدانەوەی بەرپرسان بە داواکاری پێڕەوانی ئایینی یاری.هەربۆیە  لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بۆڕۆژی دوایی ئەو ڕووداوە دەسبەرکران.

جێگەی باسە کەڕۆژێ لەدوای دەسبەسەرکرانیان  کۆمەڵێکی بەرچاو لەگەنجانی یارسان بەگردبوونەوە لەبەرانبەر بە بینای سپای پاسداران  خوازیاری ئازادی ئەم سێ بەندکراوە بوون هەربۆیە هێزە ئەمنی وئیتلاعاتییەکانی کۆماری ئیسلامی هەوڵی دەسبەسەری بەکۆمەڵی ئەوانیان داو ۳٨کەسیان لێ دەسبەسەرکردن کەدواتر بەدانانی بارمتە وبەشێوەی کاتی ئازادکران.

هەروەها ڕۆژی ۲٨ی پووشپەڕ بەدەیان کەس لەگەنجان وپێڕەوانی ئایینی یارسان بەگردبوونەوە لەبەرانبەر سپای پاسداران لەشەقامی چوارڕییانی بەسیج وەک ناڕەزایی دەربڕین لەبەرانبەر سیاسەتی هەڵاواردن وپێشێلکاری مافەکانیان کۆبوونەوەیان پێک هێنا کە ۱٦کەسیان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەسبەسەرکران وتائەم ساتەوەختە لەچارەنووس ودۆخی ژیانیان زانیارییەک لەبەردەستا نییە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: