کوژران وبڕینداربوونی چوار کۆڵبەر لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆفی کوردستان،پاش نیوەڕۆی ڕۆژی سێشەمەی ٥ی گەلاوێژ لە پشتی گوندی بێتووش سەر بە شاری سەردەشت هێزە ئینتزامییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران کۆڵبەران وکاسبکارانیان بە بێ هیچ ڕاگەیاندن یاهوشداریە کی پێشووتر بەر دەسڕێژ دان.

لە ڕاپۆرتەکەدا باس لەوە دەکریت کە دوو کەس بە ناوەکانی ڕەسووڵ ڕەسووڵی وعەبدوڵا ڕەسووڵی خەڵکی گوندی قەلەڕەش لەم هێرشەدا بە توندی بریندار بوون وهێزە ئینتزامییەکان هەر وەها ۸۰وڵاخ وئەسپی کۆڵبەران وکاسبکاران دەکووژن و٦۰ووڵاخی دیکە بە بارەکانیانەوە دەسبەسەریاندا دەگیردریت.

هەر لەم ڕاپۆردەدا باس لەوە دەکرێت کە هاوکات لە ڕێگای بێزڵە ماشێنی کاسبکارانی گوندی سوورەچۆم بەر تەقەی ڕاستەوخۆ دراوە هەر بەم هۆیەوە کەسێک بەناوی عەزیز سەداقەت گیانی لەدەس دەدات ودوو کەسی دیکە بە ناوەکانی ساڵح وەیسی ویوسف کە باوکی عەزیز سەداقەتە بە توندی بریندار دەبێت.

سەرە ڕای ئەوەی کە کوشتنی کۆڵبەران لە لایەن هێزەئەمنیەکان نایاساییە بەڵام تائێستا داموو دەزگای قەزایی هیچ جۆرە لێپرسینەوەیەکی یاسایی لە گەڵ بکەرانی ئەم کوشتنانە نەکردووە .

کۆمەڵەی مافی مرۆفی کوردستان

%d bloggers like this: