بەپێی هەواڵ و ڕاپۆرتەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، ئەمجارە لە یەکێک لە ناوچەکانی سەربە شارستانی کامیاران بەناوی «قڕان» ئاگر بەردەدرێیت، قڕان هەڵکەوتوو لە نێوان جادە ی سەرەکی سنە و کامیاران، بە تایبەتمەندی هەبونی جۆرە دەوەنێکی دەگەمەن وناوازە کە هەڵگری ئەوەی هەیە ببێت بە شوێنێکی گەشتیاری و سەرچاوەی داهات و شوێنی حەوانەوەو سەیرانی هاوڵاتیان بەتایبەت لە وەرزی هاویندا، بەداخەوە چەند ڕۆژ بەرێ ئاگر لە دڵی «قڕان» بەردەدەن و دار و دەوەنە دگەمەن و تایبەتەکان کە وەک کراسی بۆکێنی وڵاتی ڕازاندبویەوە، دەسوتێنن و بەرگێکی تر لە لاپەڕەی سوتمانەکانی وڵات ئەمدیو ئەو دیو دەکرێت.
سوتانی دارستانەکان و سروشت یانی خنکاندنی ژیان لە کوردستاندا، بەپێی زانستی ئیکولوژیکی هەر دارێک ئوکسیژنی ۱٨ گیانلبەر لە چەشنی مرۆڤ دەپاڵێوێیت و هەواێکی پاک و خاوێن دەبەخشێتە ژینگە، ئێمە ڕۆژانە شاهیدی کوژرانی وسوتاندنی چەندەها دار ودەوەن و گەون و تەپلە و سەوزایی چیاکانی زاگرۆسین، ئاخۆ بە نەمانی سەوزایی لە وڵاتدا هەناسەدان و ژیان تام و بەردەوام بوونی مانای دەمێنێت.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان