هاووڵاتییەکی سەقزی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

KMMK:

ڕۆژی هەینی ٢٠ی بانەمەڕی ۲۷۱۹، پیاوێکی تەمەن ٣٨ ساڵەی خەڵکی شاری سەقز، بە ناوی حەسەن مەحموودی و خێزاندار دانیشتووی گەڕەکی ١١ی گوڵانی ئەو شارە، کۆتایی بە ژیانی خۆی ‌هێنا.

شایانی باسە کە ئەم هاوڵاتییە بە هۆی بێکاری و کێشەی دارایی خێزانەکەی دەستی داوتە خۆکوژی.
بێ کاری و نەداری و بێ دەرامەتی یەکێک لە سەرەکی ترین هۆکارەکانی خۆکوژین لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە ئەوەش خۆیی دەرهاویشتەی سیاسەتی چەندین ساڵەی کۆماری ئیسلامی ئێرانە لە هەمبەر خەڵکی ئەم ناوچەیە.

بە پێ داتا و ئامارەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە سەرەتای ساڵی زاینی ۲۰۱۹ تاکوو ئێستا ۱٥ پیاو و ۲۰ ژن کە سەرجەم دەکاتە ۳٥ کەس کۆتایی بە ژیانی خۆیانیان هێناوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان