له ١٤ ى ته‌موزى ١٩٨٢ گیراوانی سیاسی کورد، لە ناویان دا کادرانى پارتى کرێکارانى کوردستان (په‌که‌که) له زیندانی ئامه‌د-دا به دروشمى “به‌رخودان ژیانه” بڕیاى مانگرتن هه‌تا مردن-یان دا.
کودەتای ١٢ی سێپتەمبەری ١٩٨٠ بۆ شکاندنی ئیرادەی گەلی کورد و ئیراده‌ی ئه‌ندامانی په‌که‌که و لەناو بردنی هێزی شۆرشی گەلی کوردستان، زیندانی ئامەدیان وەک ناوەند هەڵبژاردو و هەموو ڕێ و ڕێبازێکی ئەشکەنجەیان بەکارهێنا.
بەڵام گیراوانی دۆزی کورد کە سەر بە پارتی کرێکارانی کوردستان بوون، نەیانهێشت ئامانجی دەوڵەتی کوده‌تا سەربکەوێت، وەک هەڵوێست نیشاندان بەرامبەر دەوڵەتی کودەتا، لە زیندانی ئامەد لە ڕۆژی ١٤ی تەموزی ١٩٨٢ به دروشمی “به‌رخۆدان ژیانه” بڕیاری مانگرتنیان له‌ناو زیندان راگه‌یاند.
پێشه‌نگایەتی ئه‌و بهرخۆدانەش (مه‌زڵوم دۆغان) بوو، که لەرۆژی نەورۆزى ١٩٨٢ دا مەزڵوم دۆغان بە دروشمى “بەرخۆدان ژیانە و تەسلیمیەت مردنە” لە به‌ندی ٩ى نهۆمی چواره‌می زیندانى ئامەد، ئاگری له‌جه‌سته‌ی خۆی به‌ردا و گیانی به‌ختکرد.
بەمه‌ش یه‌که‌مین زەربە له زیندانه‌وه به‌ر کوده‌تای سه‌ربازی کەوت. دواتر گیراوانی تری کورد له‌به‌رامبه‌ر کوده‌تاچییه‌کان به‌رخۆدانیان کرد و به ده‌ستپێکردنی “مانگرتن تا مردن”، لاپه‌ڕه‌یه‌کی نوێیان له مێژووی به‌رخۆدانی کوردستاندا کرده‌وه.
محه‌مه‌د خه‌یری دورمووش، ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی په‌که‌که له به‌رواری ١٤ ی ته‌موزی ١٩٨٢ دا له دانیشتنی دادگایه‌کی سه‌ربازیدا، باسی له ئه‌شکه‌نجه نامرۆڤییه‌کانی ناو زیندانی ئامه‌د کرد و بڕیاری به‌رخۆدانی ١٤ی ته‌موزی ئاشکراکرد.
به‌دوای ئەودا، که‌مال پیر، عاکیف یڵماز، عه‌لی چیچه‌ک، مسته‌فا قه‌ره‌سوو و به‌دره‌دین کاڤاک به‌شداری مانگرتنی تا مردن بوون.
له ئه‌نجامی ئه‌و چالاکییه‌دا که‌مال پیر له ٧ ئه‌یلول ، خه‌یری دورمووش له ١٣ی ئه‌یلول، عاکیف یڵماز ١٥ی ئه‌یلول و عه‌لی چیچه‌ک له ١٧ی ئهیلوا گیانیان به‌ختکرد.
دوای به‌رخۆدانی ١٤ی ته‌موز ، خه‌یری دورموش وه‌سیه‌تی کردبوو، له‌سه‌ر گۆڕەکەی بنوسرێت، “قه‌رزداری گه‌له‌که‌م بووم”.
گەلی کوردیستان ئەو وەسیەتیەی خەیری دوورمووش-یان وەک پەیامی بەهێزکردنی تێکۆشان پێشوازی کرد. و تەولی برخۆدانی زیندان بوو.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان