بانە؛ بریندارکردنی هاووڵاتییەک لە ئەنجامی تەقەی راستەوخۆی پاسەوانە سنوورییەکان

ک.م.م.ک:

بە پێی راپۆرتەکان، رۆژی شەممه ١٨ی خاکەلێوەی ٢٧٢٤ی کوردی، هاووڵاتییەک بە ناوی فەردین وەیسی خەڵکی شاری سنە، له کاتی کۆڵبەریدا له هەنگەژاڵ-ی بانە، له لایەن هێزە سنوورییەکانی رژێمی ئێران بە چەکی ساچمەیی کرایه ئامانج و له زگ و سییەکانییەوە برینی قووڵی لێکەوتەوە.

جێی ئاماژەیه، باروودخی تەندروستی ئەم هاووڵاتییه، کە لە نەخۆشخانەی سەلاحەدینی بانە خەوێندراوە، بە هۆی پێکرانی سییەکانی بە ساچمه، ناجێگیرە و له مەترسیدایه.

خ.ع

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *