بارو دۆخی مەترسیداری بەندکراوێکی سیاسی کورد “ئەفشین سوهراب زادە”

بارودۆخی بەندکراوی سیاسی رۆژهەڵاتی کوردستان”ئەفشین سوهراب زادە”لەگرتووخانەی میناب مەترسیدارە.ناوبراو لە میژە بە ئازاری شێرپەنجەی ریخۆڵە،خوێن بەربوونی ناو گەدە وکێشەی گورچیلە کانیەوە دەتلێتەوە.
بەپێی راپۆرتەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤ بە سەرچاوە وەر گرتن لە هەرانا کەسێکی نزیک لە ئەفشین سوهراب زادە دەڵێت; لە دادگاییەکی ۵خولەکی لە لقی۲دادگاە سنە ناوبراو بە تۆمەتی شەڕ دژی خودا سزای۲۵ساڵ زیندان دور خستنەوە بۆ میناب ی بەسەردا سەپێندا.

سوهراب زادە لە مێژە بە شێرپەنجەی ریخۆڵەوە دەتلێتەوە.ناوبراو لە هاوینی۱۳۹٤هەتاوی بۆ خزمەتگوزاری پزیشکی گوێزرایەوە بۆ گرتووخانەی ئیڤین ولەرێبەندانی ئەم ساڵدا بە بێ چارەسەر وەرگرتن بەهۆی گرانی چارەسەریەکان(۱۸۵ملیون تمەن تێ چوونی چارەسەری)گەڕێنددایەوە بۆ گرتووخانەی شاری میناب.

ئەفشین سوهراب زادە ۲٤ ساڵە،خەڵکی شاری کرماشانی رۆژهەڵاتی کوردستانە کە لە۱۸پووشپەری ۱۳۸۹هەتاوی لەلایان هێزە ئەمنیەکانی شاری کامیارانەوە دەست بەسەرکراو دوای تەواو بوونی لێپرسینەوەکان لە بنکەی ئیتلاعاتی  شاری کامیاران گوێزرایەوە بۆ گرتووخانەی مەرکەزی شاری سنەو،دواتر لە رەشەمەی ۱۳۹٠ لەگرتووخانەی سنە دور خرایەوە بۆ گرتووخانەی شاری میناب.

بەپێی وتراوی بەندکراو سوهراب زادە لە نامەیەک دا کە بۆ ئەحمەد شەهید نووسیبووی; تائەو جێگای لەبیرم بێت پێش دەست بەسەرکردنم تەندروستیم هیچ کێشەیەکی نەبوو، لە بنکەی ئیتلاعات دا زۆر دڕندانە ئەشکەنجە درام ولوتم شکا وبەهۆی ئەو زەختانەی بەسەرجەستەم کرا فتقم تەقی.

كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان
09.03.2016

%d bloggers like this: