دو گیراویی سیاسی کورد رەوانەی گرتوخانەی ورمێ کران

بە گوێرەی ئەو زانیاریانەی گەیشتونەتە دەست کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان دو گیراویی سیاسی کورد «مەتین خزری» و «حسێن ئەحمەدپور» چەند رۆژ لەمەوبەر لە  ناوەندی ئیتلاعاتی ورمێە ڕەوانەی گرتوخانەی ناوەندی شاری ورمێ لە رۆژهەڵاتی کوردستان کراون.

ئەو دو گیراوە کوردە لە ۲٤ مانگی خەزەڵوەر  لە شاری بۆکان دەست بەسەر کراون

مەتین خزری و حسێن ئەحمەدپور دوایی دەسبەسەرکرانیان لە ناوەندی ئیتلااتی بۆکانەوە و دوایی چواردە ڕوژ رەوانەی ئیتلاعاتی ورمێ دەکرێن. ئەو دو گیراوە کوردە دوایی زیاتر لە حەفتا رۆژ راگوێزی گرتوخانەی باژێری ورمێ دەکرێن.

بە پێی ئەو هەواڵانەی تا ئێستا بڵاو کراونەوە، ئەو تۆمەتانەی خراونە پاڵ ئەو دو گیراوە بریتین لە ئەندامەتی لە حیزبە کوردیەکان و هەر وەها ئەنجام دانی قەتڵ، بەڵام هیچ کام لەو تۆمەتانە راست نەکراونەوە.

هەروەها جێی ئاماژەیە کە ئەو دو گیراوە نەیانتوانیوە پارێزەر بگرن و لەم بارەوە ناوەندە داد و قەزایەکانیی ئێران پێشێلکاری مافی زیندانیان ئەنجام داوە.

مەتین خزری متولد لە دایک بوویی ساڵی ۱۳٦۷و حسێن ئەحمەدپور لە دایک بوویی ساڵی ۱۳۶۹ یە.

بە پێی هەواڵەکانی بڵاو کراوە، عەبدولا  مەحمود زاده، هاشم قۆدرەتی، خسرۆ عەبدولا بەیگی و دو کەسی تر بە ناوەکانی  کاوه و مورتەزا  کۆمەڵێک کەسن کە سەبارەت بەو پەروەندەیە دەیتبەسەر کراون و دوایی بە دانی باج و وسیقە و بە کەفالەت ئازاد کراون.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

20160310

%d bloggers like this: