بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ڕووداوی ئاگرکەوتنەوەی پیترۆشیمی کرماشان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆجارێکیتر هۆشداری وهەڕەشەیەکە لەهەمبەر گرنگی پاراستن وپرسگەلی ژینگە پارێزی بۆپارێزگای کرماشان.
ئاگرکەوتنەوە وئەودوکەڵە چڕەی لێی بەرز دەبێتەوە، بەبێ سەرنج دان بەستانداردە ژینگەییەکان بەمەبەستی هینانەخواریئاستی پیسییەکانی کەش وهەوا وبڵاوکردنەوەی گازی گوڵخانەکان، کەدەبنە هۆی خەساری قورس وگران لەقەواری ئابووری، تەندروستی وسرووشی ناوچەکە.
ئەمە لە حاڵەتێکدایە کە کۆماری ئیسلامی بەبێ لە بەرچاوگرتنی بەڵێن وڕێکەوتنەکان لە پانتایی نێودەوڵەتی لە هەمبەر کەم کردنەوەی بڵاوکردنەوەی گازی گوڵخانەکان وهەربەوجۆرەی کە بۆخۆی هۆکارو سەرچاوەی ئەم ڕووداوانەیە وپێشێلکاری ئاشکرای ئەم یاسا نێودەوڵەتیانەیە وتا هەنووکەیش لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە هیچ چەشنە بەراوەردێکی خەسارەکانی ئاگرکەوتنەوە لە پیترۆشیمییەوە بگرە تا دارستانەکان نەکراوە وهیچ چەشنە لێکدانەوەیەک لەلایەن ئەوانەوە لەمەڕ دیاری کردنی ئەو خەسارانەی لە ناوچەی ژینگەییەکان وەکوو پیترۆشیمی وڕێژەی بەرچاوی خەسارەکەوتووەکان بەراوەرد نەکراوە.
کۆماری ئیسلامی ئێران وهیچ دامەزراوەیەکی بەرپرسیار لەهەمبەر مادە کیمیاییەکان و ئەو ژەهرەی لە ئاسمانی کرماشان بڵابوویەتەوە شرۆڤەیەکیان نەخستۆتە ڕوو، واتە پرسێکە پێوەندی ڕاستەوخۆی لەگەڵ تەندروستی ناوچەکە هەیە، بە چ هۆکارێکە لەلایەن حکوومەت و ناوەندە پێوەندی دارەکانی وەکوو وەزارەتی تەندرووستی، ڕێخراوەی ژینگەپارێزی ڕاگەیەندراوی سەربەخۆ بۆبەرجەستەکردنەوەی بابەتەکە بڵاو نابێتەوە.
لە ئاگرکەوتنەوەکانی لەم چەشنە گازگەلێکی نەبینراوی وەکوو سولفات، نیترات، هایدرۆکەربونەکان بەهۆی سووتانی خاو ونیوەخاو (واتە پڕۆسەی سوتاندنەکە بە نیوەچڵی ئەنجام دەگرێ) لە هەوا بڵاو دەبێتەوە کەگەلێک مەترسیدارو ژەهراوییە.
بەڕای کارناسانی پاراستنی، تەندرووستی وژینگەیی ئەم سوتانە خاو نیوەچڵانە دەبنەهۆی بارینی تیزاب ومادە کیمیاییەکان کەلەسەر زەوی بڵاو دەبنەوە وخەساری گران ولەئەژمارنەهاتوو دەدەن لە ژینگەی کرماشان.
جێگەی باسە کە وەزارەتی نەوت (پتڕۆڵ) وتەندروستی دەبێ بەرپرسیاری خەسارەبەرکەوتووەکانی ژینگەبن وڕاگەیەندراو سکاڵای لەسەر تۆماربکەن.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان