کۆمەڵکوژیی قامشلوو هێرشە لە دژی ئازادی و مرۆڤایەتی

كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان: دەوڵەتی ئیسلامی ئێراق و شام(داعش)  لە هەنگاوێکی تری دژە مرۆڤیانە و تێرۆریستی دا، سەر لە بەیانی دوێنە لە شاری قامشلوو پایتەختی رۆژئاوایی کوردستان ،لە دژی خەڵکی سڤیل و دەسکەوتە دیموکراتیەکانی گەلی کوردستان، هێرشێکی خوێناوی و کۆمەڵکوژیەکی مەزنیان پێکهێنا. لە ئەنجامی ئەو کردەوە تێرۆریستیەدا بە دەیان کەس بوونە قوربانی و ژیانیان لە دەستدا و  زیاتر لە سەد کەس بریندار بوون.

بە گوێرەی ئاگاداریەکانی دەستەی تەندروستیی کانتۆنی جزیرە تا ئێستا زیاتر لە ٤٠ کەس ژیانیان لە دەست داوە و ١٣٤ی تریش بریندار بوون. هەر چەندە تا ئێستا خانووە روخاوەکان پاکنەکراونەتەوە، بۆیە شیمانە ئەکرێ ژمارەی قوربانیان زیاد ببێ.

ئەمە یەکەم جار نیە لە رۆژئاوا و بە تایبەتی لە شاری قامشلوو هێرشی لەم جۆرە پێکدێت و بەچەندین جاری تر گرووپە تێرۆریستیەکانی وەک داعش کردەوەی هاوشێوەیان ئەنجام داوە.

٢٥ ی جۆزەردانی ٢٠١٥ هێرشێکی دڕندانە کرایە سەر شاری کۆبانی کە بە سەدان کەس بوونە قوربانی. هەروەها لە نەورۆزی ٢٠١٥ لە شاری حەسەکە هێرشیان کردە سەر مەراسیمەکانی جەژنی نەورۆز و بە دەیان کەس قوربانی لێکەوتەوە. هەرە دوایی پێنجی ئەم مانگە بوو لە شەوی جەژنی رەمەزان دا لە شاری حەسەکە هێرشێکی لەم جۆرە خوێناویە کرا و زۆرێک لە خەڵکی بوونە قوربانی.

بە پێی بەڵگەکانی تا ئێستا لە سەر داعش بڵاو بوونەوە، حکومەتی تورکیا، عەربستان و قەتەر لە پاڵپشتە هەرە بەهێزەکانی ئەو گرووپە تێرۆریستیە ناوزەد کراون، بۆیە لەمەر هێرشی ئەو گرووپە بۆ سەر ڕۆژئاوایی کوردستان، گومان دەکرێ، حکومەتی تورکیا لایەن و داواکاری سەرەکی هێرشی داعش بۆ کوردستان بێت.

کۆمەلەی مافی مرۆڤی کوردستان وێرایی شەرمەزار کردنی ئەو کردەوە تێرۆریستیە و شەرمەزارکردنی لایەنەکانی پشت ئەو کردەوە تێرۆریستیە، داخ و پەژارەی خۆیی بۆ قوربنیانی ئەو کارەساتە دەربەبڕێ و هیوایی چاک بوونە و سڵامەتی بڕینداران دەخوازێ.

ئێمە بانگ لە هەموو هێزە کوردستانیەکان، گەلی کوردستان و دۆستانی مرۆڤایەتی دەکەین، خاوەنداری بکەن کە لە شۆڕشی رۆژئاوایی کوردستان و بەرخۆدانەکەیان پیرۆز بکەن و هاوکاریان بکەن.

کۆمەلەی مافی مرۆڤی کوردستان