بەپێی ئەو زانیاریانەی کە بە دەستی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە ئەمڕۆ۱۷ ڕەشەمە نزیک بە کاژێر۲دوانیوەڕۆ هێزە ئەمنیەکانی کۆماری ئیسلامی کوتاویانەتە سەر ماڵ “جەلیل محمدی”چالاکی بواری کریکاری شاری سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان ودوای دەست بەسەر کردنی ناوبراو گوێزاویانەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
شایانی باسە جەلیل محمدی یەکێکە لە هەڵسووراوانی بواری کرێکاری شاری سنە کە ۱۷ بەفرانباریش هێزە ئەمنیەکان بە بیانووی ئەوەی کە ناوبراو بە هاوکاری چەن کەسێکی کە دەیانهەوێت رێکخراوی نایاسایی کرێکاری درووست بکەن دراوە بەسەر ماڵیاو دەستیان کردووە بە پشکنین ماڵەکەی،لەکاتی ئەم رووداوەدا ناوبراو لە شارێکی نزیک بەسنە خەریک ئیش دەبێت و هێزە ئەمنیەکان بۆ وڵامی بنەماڵەکەی کە دیان هەوێت هۆی پشکنینەکە بزانن دەڵێن دەبێت جەلیل محمدی بڕێک روون کردنەوە بدات بۆیە ئەوە دەکەین.
تا کاتی بڵاو کردنەوەی ئەم هەواڵە هیچ زانیاریەک لەسەر چارەنووسی جەلیل محمدی بەدەستەوە نییە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
07.03.2016