ک م م ک: “عوسمان ئیسمائیلی” چالاکی کرێکاری کەبەهۆی بەشداری کردن لەڕۆژی جیهانی کرێکار دوو مانگ حوکمی تەعزیری بۆدیاری کرابوو،لەڕێی ڕاگەیەندراوێکەوە لقی جێبەجێکردنی حوکمی سزاکان لەدادگای گشتی وشۆڕشی کۆماری ئیسلامی لە شاری سەقز هۆشداری دەدەن بەوکەسی بارمتەی بۆداناوە کەناوبراو لەماوەی ۳۰ڕۆژدا بۆجێبەجێکردنی حوکمەکەی خۆی بناسێنێ بەدادگا.
بەگوێرەی هەواڵەکە عوسمان ئیسمائیلی ڕێکەوتی ۸ی گوڵانی ۱۳۹۴ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر کرا وپاش ماوەیەک لەلایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی شاری سەقزەوە بەتۆمەتی بەشداری کردنی لەڕۆژی جیهانی کرێکار ساڵێک حوکمی تەعزیری بۆ بڕدرایەوە بەڵام ناوبراو بەرانبەر بەو حوکمە ناڕەزایی نیشاندا و دادگای پێداچوونەوە حوکمەکەی دابەزاند بۆ ۲مانگ زیندانی تەعزیری.
جێگەی باسە حوکمە ۲مانگ زیندانی کردنی ناوبراو ۲۵ی گوڵانی ئەمساڵ پێی ڕاگەیەندرا.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان


