رامین حوسەین پەناهی بە نوسینی نامەیەک بەر پەرچی هەڵسوکەوتی بەرپرسانی ئەمنیەتی و دادوەری لەسەر خۆی و بنەماڵەی دایەوە

KMMK:رامین حوسەین پەناهی، بەندکراویکوردی مەحکوم بە سێدارە لە بەندیخانەی ناوەندی کۆماری ئیسلای ئێران لە شاری سنە لە رۆژهەڵاتی کوردستان لە رۆژانی رابردودا بێ بەش لە چاوپێکەوتن کراوە بە نوسینی نامەیەک بەر پەرچی هەڵسوکەوتی بەرپرسانی ئەمنیەتی و دادوەری لەسەر خۆی و بنەماڵەی داوەتەوە.

ناوبراو ۲ی پوشپەڕی ساڵی رابردوو لە لایەن هێزەکانی سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە قۆڵبەست کرا و لە ۵ی رێبەندان لە لایەن بەشی یەکی دادگەی شۆڕش لە شاری سنە بە بەرپرسی دادوەر سەعیدی و دادوەرێکی تر بە تۆمەتی هەوڵ لە دژی ئەمنیەتی نەتەوەیی و ئەندام بون لە حزبی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستان ئێران سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرا.

رامین حوسەین پەناهی. بەندکراوی مەحکوم بە سێدارە لە نامەکەدا ئاماژەی بە گرفتگەلی مرۆڤی و کۆمەڵایەتی خۆی کردووە لەسەر هەڵسوکەوتی بەرپرسانی ئەمنیەتی و دادوەری لە بەرانبەر خۆی و بنەماڵەی کردووە.

دەقی تەواوی نوسراوەکە بەم شێوەیە:

بۆ ئەو کسانەی خۆشم دەوێن

نازانم لە کوێوە دەست پێ بکەم، لە کوژرانی ئەشرەف یا لە سزای سێدارەی برای گەورەمان ئەنوەر حوسەین پەناهی، شکاندنەوەی رۆژانەی بەژن و باڵای باوکمان و فرمێسکە بێ کۆتایەکانی دایکمان. لە خوشکە جەرگ سوتاوەکان و سێبەری تۆقێنەر و دڵەڕاوکێ کە هەمو رۆژێک و هەمو کاتژمێرێک لە یەکە بە یەکەی کاتەکان لە تەنیایی و پێکەوە بون، بدوێم، دەستی چارەنوس منی لە هەلومەرجێکدا هێشتوەتەوە کە رۆژێک برای گەورەم ئەنوەر حوسەین پەناهی سەنگاندویەتی.
لەوانەیە درێژەی وتەکانم لەمەو دوا بڕێک ئاسانتر بێت بۆ ئەوەی کە ئەفشین، برایەک کە لە من گەورەترە و پێکەوە لە یەک بەندیخانەین ئەم نوسراوەیە دەنوسم، ئەفشین سزای هەشت ساڵ و نیو بەندیخانەی بەسەردا سەپێندراوە و چاوەڕوانی تەواو بونی سزاکەی و گەڕانەوەی بۆ نێو ماڵی خۆیە و منیش سزای سێدارەم بەسەردا سەپێندراوە و قەدەغەی چاوپێکەوتنم لێ کراوە و نازانم دواتر چی دەبێت. پێش هەموو شتێک بیر لە دڵی ئازار چەشتو و ئاخ هەڵکێشانەکانی دایکم دەکەمەوە کە ئەم رۆژانەی چۆن بەسەر بردووە و لەمەودوا چۆن بەسەر دەبات.

کات و ساتێک بیرم دەکردەوە کە ئەم هەمو زەحمەت و ترسە لە کوێوە دێن و هۆکاری ئەو هەمو نابەرابەریەی لە دژی بنەماڵەی من دەکرێت چییە. ئەمڕۆ و هەمو رۆژێک و ئەو کاتە تاڵ و ناخۆشانە کە لە سەرەتای لاویمەوە بۆم هاتوەتە پێش، پێشەکی وڵامی پرسیارەکانم دەدەنەوە، هەمو کات حەزمان کردووە لەگەڵ ئەو کەسانەی کە دەیان ناسین، لەگەڵ جیران یاخود هەرتاکێکی کۆمەڵگا و ئەوکەسانەی لەدەورمان ژیاون نزیک ببینەوە و هاوڕەن و کۆک بین لەگەڵیان و لە خۆشی و ناخۆشیەکاندا لە پشت یەکتر بین. ئەمڕۆ یر لەوە دەکەمەوە کە ئەم وانانەم پێش هەمو کەس لە دایک و باوکمەوە وەر گرتووە. بۆچ دەبێت کرێکاران بەوجۆرە بژین؟ بۆچ دەبێت منداڵان کار بکەن و ئازار بچێژن؟ بۆچ دەبێت ژنان و دایکانمان دەبێت ئەم گشتە ناخۆشی و هەڵاوردەیە هەڵ بگرن؟ بۆچ دەبێت ئەوشوێنەی کە لێی ژیاوین و لەوێ گەشەمان کردوو بسوتێت و پۆخڵ ببێت؟ و بۆچ دەبێت هەمومان ئازاد نەبین و تەجروبەی ئازادی نەکەین؟

کەم نین ئەو کەسانەی ئەم پرسارانەیان بە دەنگی بەرز پرسیوەتەوە و تۆمەتی جۆراوجۆریان نراوەتە پاڵ وەک: شەڕ لە دژی خودا، دژی شۆڕش، پەیوەندی لەگەڵ گروپە تیرۆریستیەکان، ماڵپەڕە سیخوڕی بۆ ناپاکان و ئەندامیەت لە گروپە دژبەرەکان. من یەکێکم لەو کەسانەی کە بەدوای وڵامی ئەم پرسیارانەدا دەگەڕێن و هەوڵم داوە بۆ یەک بە یەکی پرسیارەکان وڵامێک لە خۆمدا بدۆزمەوە؛ لە ڕێگای پارێزگاری لە چالاکی مەدەنی و سیاسی، سروشتی، مافی مرۆڤی، پارێزگاری لە مافی منداڵان، ژنان و کرێکاران و ئەوکەسانەی کە هاو دڵ بوین و یک ئازارمان هەبوو.

ئەمڕۆ پێش هەر رۆژێکی تر لەم یەکدڵی و خۆشەویستی و عەشقە لەگەڵ خەڵک خۆشحاڵ دەبم و لەوەی کە لەگەڵیانم هەست بە غەڕە دەکەم. ئەوەی کە هەشت ساڵ و نیو بەدیخانەی ئەفشین دەبینم ئازار گەروم دەگرێت بەڵام سەرەڕای ئەوەی کە چاوڕوانی بۆ لەسێدارەدان زۆر بەئازارە بەڵام نرخ و غەڕەی بەرخۆدان لە پاڵ ئەو کەسانەی کە خۆشم دەوێن، ئەسروشتەی کە لێی ژیاوم و ئەوکرێکارانەی کە کارم لەگەڵ کردوون لە ئازاەکانی ئەم کاتانە کەم دەکەنەوە و بە من و ئەفشین و بنەماڵەم غەڕە دەبەخشێت، بۆتان دەنوسم.

رامین حوسەین پەناهی
بەندیخانەی ناوەندی شاری سنە
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان