بەپێی ئەو هەواڵانەی کە بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان گەیشتوون، سەرلە ئێوارەی ڕۆژی ۸ ی گەلاوێژی ساڵی ۹۵ ی هەتاوی دارستان و لەوەڕگاکانی داڵەهۆ لە ناوچەی تەنگە تاریک ئاگریان تێبەر بوە.
لە هەواڵەکاندا هاتوە؛ بەهۆی پلە و ئەستەمی ڕێگە کە، هەروەها هەڵکردنی بای بە هێزەوە، کوژانەوەی ئاگرەكه ئاسان نییە
لەو لاشەوە بە بۆنەی چەقە دوکەڵی ئاگر کەوتنەوەکە، لە شاری جوانڕۆی ڕۆژهەڵاتی کوردستان گرفتی هەناسەدان و کێشەی جەستەیی بۆ بەساڵاچووان و نەخۆش و منداڵان دروست بووه.
جێگای سەرنجە زۆربەی ئاگر کەوتنەوەکان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا ڕێچکەیین و بە پێی وتەی دانیشتووانی ئەو ناوچانە، دەست و پێوەندەکانی کۆماری ئیسلامی گڕ بەر دەدەن لە وڵات و دەبنە هۆی سوتاندن و لە ناو چوونی بەشێکی زۆر لە دارستان و لەوەڕگاکانی ڕۆژهەڵات و ئەمە یەک لە هۆکاری کاریگەربون و زیاد کردنی تەپ و تۆز و بیاوان بونی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە.
ئەم ئاگر کەوتنەوانە دەست ئەنقەستە و لە لایەن بونیادە حکومیەکانی کۆماری ئیسلامییەوە درێژەی پێ دەدرێت و تا ئێستە هیچ کەسێک وەکو دزێو و تاوانبار هەناردە و بانگهێشتی دادگا و دەستبەسەر کردن نەبوەتەوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان