بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان کامیل شریفزادە ، خەڵکی ساڵحئاوای سەقز ، خاوەنی ماڵومنداڵ بە تۆمەتی پڕوپاگەندە دژی کۆماری ئیسلامی ئێران و پڕوپاگەندە لە بەرژەوەندی یەکێک لە پارتە کوردیەکاندا لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان لە لایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی شاری سەقز بە ٦ مانگ و یەک ڕۆژ زیندان سزادرا.
تاوانبار کردنی ناوبراو لە کاتێکدایە کە بە پێی یاساکانی کۆماری ئیسلامی ئێران هیچ تاوانێکی نەکردوە و سزادانی ئەم چاڵاکە لە هیچ خاڵێکی یاسایدا جێگە ناگریت.
جێگای ئاماژەیە کامیل شریفزادە لە ۲ی خەزڵوەری ئەمساڵدا لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعەتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری سەقزی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەستبەسەر کرا و پاشان بە دانانی بارمتەی ۱۲۰ ملوین تمەنی ئازاد کرا .
جێگای وەبیر هێنانەوەیە کە ناوبراو پێشتر بە تۆمەتی هاوکاری کردنی یەکێک لە پارتە کوردیەکان ٦ مانگ زیندانی لە بەندیخانە سەقز کێشاوە .
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان