تاران؛ کوشتنی هاوڵاتییەکی ئیلامی بەتەقەی هێزە حکوومییەکان

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیاییەکان، سەید برایم برایم نەسەب، هاوڵاتی خەڵکی ئیلام، ڕۆژی هەینی ٢٤ی گەلاوێژی ٢٧٢٥ی کوردی، لە ناوچەی باقرئابادی تاران بەتەقەی ڕاستەوخۆی چەکدارانی حکوومی گیانی بەخت کرد.

بەپێی کوتەی سەرچاوە خۆجێیەکان، هێزە حکوومییەکان حوکمی دەسبەسەری کەسێکی دیکەیان پێدەبێ و دەچنە ئەو شوێنە، بەڵام لە ئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆ و بەبێ هۆشداری پێدانی پێشوەختە و هەڵە لە ناسینی کەسی گومانلێکراو، ئیبراهیم نەسەب دەم و دەست گیانی لە دەستدا.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *