ســنە؛ چارەنووسی 3 هاوڵاتی پاش 70ڕۆژ تێپەربوون دەستبەسەری، تەمومژاویە

KMMK:

چارەنووسی 3 هاوڵاتی بە ناوەکانی “ئارام مورادیان کوڕی عوسمان، ئەمیر ڕەزایی کوڕی جەمیل و ئارەش ئەحمەدیان کوڕی ناسر” هەر سێ کەس خەڵکی گوندی تەنگیسەری هەورامانی ژاوەرۆ سەر بە شاری ســنە، پاش تێپەڕینی 70 ڕۆژ لە کاتی دەستبەسەرییان لە ژوورە تاکەکەسییەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران تەمومژاویە.

بە گوێرەی هەواڵەکە، ئەم سێ هاوڵاتییەڕێکەوتی 7ی گوڵان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئێران لە سنە دەستبەسەر و تا کاتی ئامادە و بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە لە گرتووخانەکانی ئەم دامەزراوە ئەمنییە ڕاگیراون.

بە پێی ئەو زانیارییانەی بە ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان گەیشتوە، ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران پاش تێپەڕینی 70 ڕۆژ لە کاتی دەستبەسەرکرانیان ڕەزامەندی دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی بۆ ئەم دەستبەسەر کراوانە نەدراوە.
هەر وەها بە پێی ئەم هەواڵانە، ئەم هوڵاتیانە لە ماوەی دەستبەسەری تەنیا چەندد پێوەندی کورت لە ڕێی تلەفوونەوە لە بنەماڵەکانیان هەبوە و له لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە گوشاریان خراوەتە سەر بۆ ئەوەی هاریکاریان بکەن.

شیاوی باسە، ئارام مورادیان و ئەمیر ڕەزایی پێشووتر لە بەفرانباری 2720ی کوردی، بە مەبەستی لێپرسینەوە بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی حکوومەتی ئێران لە سنە کرابوون و لێپرسینەوەیان لە سەر جێبەجێ کرابوو.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *