ده‌ست به‌ سه‌ركردنی ۹ هاوڵاتی له‌ سه‌لاسی باوه‌جانی

بەپێی ڕاپۆرتێک کە بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان گەیشتوە، لەدوو ڕۆژی ڕابردوودا ڕێداری ئەمنیەتی ئێدارەی گشتی ئیتلاعاتی پارێزگای کرماشان ۹ کەس لە هاو وڵاتییانی سەلاسی باوەجانی دەستبەسەر دەکەن و هەناردەی زیندانی دیزڵ ئابادی کرماشانیان دەکەن.

لە ڕاپۆرتەکەدا ناوی ئەم کەسانە هاتوە؛

۱ ـ عەنایەت ڕەمەزانی

۲ ـ مەحموود سەباحی

۳ ـ جەمشیدشەریفی ئازاد

٤ـ نەجیم خودادادی

٥ـ شەمسوڵا مورادی

٦ـ جەهانبەخش نمامی

۷ ـ هوشیار نەمامی

بەتۆمەتی پەیوەندی بە حیزبە کوردیەکانەوە دەسبەسەر کراون

هەر لەو پەیوەندیەدا هەواڵمان پێگەیشتوە، کە هەڵسوکەوتی هێزە ئەمنییەتیەکان لە کاتی دەسبەسەر کردنی کەسانی ناوبراودا، تێکەڵ بە توندو تیژی و بێ ڕێزی بوەو، بە بنەماڵەکانیان ڕاگەیاندوە، کە خوێان ببوێرن لە بڵاو کردنەوە هەواڵی ئەم گیراوانە.

پێویست بە وەبیر هێنانەوەیە کە لە حەوتوی ڕابردوشدا ۱۹ هاووڵاتی لە شارستانی پیرانشار سەر بە پارێزگای ورمێ دەستبەسەر کراون.

شەپۆلی دەستبەسەر کردن لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا لە چەن حەوتوی دەربازبوودا بەشێوەیەکی بەرچاو ڕوی لە زیادی کردوە و شارەکانی شنۆ، پیرانشار، سەوڵاوا، کرماشان و سنە زۆرترین دەستبەسەر کردنی تێدا تۆمار کراوە.

کۆمەڵەی ماف مرۆڤی کوردستان