بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان بەرانبەربە کچانی پاسکێل سواری مەریوانی لەڕۆژهەڵاتی کوردستان لە کەمپەینی گشتگیری(ڕۆژێک بەبێ ترۆمبێل)بەربەست دانراو وپێشیان پێگیردرا.
کچانی پاسکێل سوارڕۆژی سێ شەممۆ لەدەسپێشخەرییەکدا وەکوو ( سێ شەممۆی خاوێن)لەشاری مەریوان بەشدارییان کرد بەڵام لەگەڵ دژکردەوەی نەشیاوی پولیس ڕووبەڕووبوونەوە.
هێزە ئینتزامییەکان هاوکات لەگەڵ پێش گردن لەبوونی ژنان وکچانی وەرزشکار، تاقمێک لەو پاسکێل سوارانەی کە جەختیان لەسەر بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی ڕۆژێکی بێ ماشێن دادەکرد،دەسبەسەرکرد.
هێزی ئینتزامی لەچەند پاسکێل سوارێکی ژن لە مەودای گۆڕەپانی ستادیۆمەوە بۆ زەریا(گۆلی)زریبار بەڵێنی نووسراوەییان وەرگرت بۆئەوەی دواین جاریان بێت لەوەها ڕێوڕەسمێکدا بەشداری دەکەن.
پولیسی مەریوان بەکچانی کوتووە کەبەپێی یاسای نوێ پاسکێل سواری ژنان وکچان لەشوێنە گشتییەکاندا قەدەغە ونایاساییە..
(بێ شەرمی)،(وروژێنەری جنسی)،(ڕووهەڵماڵڕاوی)لەو چەمکە پشت پێبەستوانەن کە دامەزراوەگەلی دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێران دژبە دیاردەی ڕوولە زۆربوونی پاسکێل سواری ژنان هانای بۆدەبەن ودژی جێ کەوتنی ئەوکلتوورە شارستانییە دەبنەوە.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممۆ بۆجارێکی تر هێزەکانی بەناو ئەماکن وئینتزامی کۆماری ئیسلامی ئێران لەشاری مەریوان پێشیان بەپاسکێل سواری ژنان گرد.
پاش ئەوەی لەچەندد ڕۆژی ڕابردوودا هێزە ئینتزامییەکانی حکوومەتی ئێران بەبڕیاری دادستانی شاری مەریوان پێشیان بە پاسکێل سواری ژنان گرتبوو ،دوێنی لە خوتبەکانی ڕۆژی هەینی ئەم شارە بە پێش نوێژی یەکێک لەدەستنیشان کراوانی کۆماری ئیسلامی بەناوی مەلامستەفای شیرزادی ڕایگەیاند کەپاسکێل سواری بۆژنان لەشوێنە گشتییەکان حەرامەو پێویستە کۆتایی پێ بهێنرێت.
گەنجان وژنانی مەریوان بۆوڵامدانەوەی ئەم ڕاگەیاندروەی ڕێخراوە حکوومییانەی کۆماری ئیسلامی ئێران سەرلەبەیانی ئەوڕۆ (شەممۆ ۳۰ ی ژوئیە) بۆجارێکیتر بەپاسکێلەکانیان ڕژانە سەرشەقامەکان ولەگۆڕەپانی ستادیۆمەوە بەرەو گۆلی زرێوار کەوتنە ڕێ. هێزە ئەمنییەکان پاش چەندد خولەکێک ڕێگەیان پێ گرتن وهەڕەشەیان لێ کردن. وهێزە ئەمنییەکان یەکێک لەگەنجانیان بەناوی زانیار خوسرەوی دەسبەسەرکردوگواستیانەوە بۆشوێنێکی نادیار وپاسکێلەکەیشی دەستی بە سەرداگیردرا.
یەکێک لە هێزە ئەمنییەکان دەستی دایە هەڕەشە لەگەنجانی مەریوانی لەڕێگەی چەکەوە وهەروەها فلێمی لێ هەڵگرتوون ودەستیان دایە بڵاوەپێ کردن ولێک ترازانی ئەمادەبوان. کۆماری ئیسلامی پێش بەهەرچەشنە هەستان وڕابوونی گەنجان وبەتایبەت ژنان دەگرێ بۆهەر چالاکییەکی جەماوەری ومەدنی وشارستانیانە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان