تەقەی ڕاسته‌‌و‌خۆی چەن کەسێکی نەناسراو لە شاری ئەهواز گیان‌لەدەستدانی کاسبکارێکی کوردی لێکەوتەوە

KMMK:

پێنج‌شەممە ۶ سەرماوەزی ۲۷۲۰ کوردی، کاسبکارێکی خەڵکی شاری کامێران، بە هۆی تەقەی چەند کەسێکی نەناسراو گیانی لە دەستدا.

بە پێی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەکاش کشاوەرزی خەڵکی شاری کامیران، تەمەن ۴۰ ساڵ، لە نیزیکی شاری ئەهواز ی ئێران کەوتە بەر هێرشی هێزێکی چەکدار و گیانی لەدەستدا.

جێگای ئاماژەیە کە ناوبراو شۆفێری ئۆتۆمبیلی باری بووە و ئیشی گوازتنەوەی بار بووە.

نەبوونی هەلی کار و ئیشی ڕەخساو و سیاسەتی هەڵاوادرنی کۆماری ئیسلامی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆتە هاندەرێک بۆ هاوڵاتیان کە ڕوو لە هەندەران و شار و باژاڕی دوور لە زێدی خۆ بکەن و ئەوەش وەک ڕێگایەی تر بۆ لەناو بردن و ئیمهاکردنی گەلی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە لایان حکومەتی ئێران پەیڕەو دەکرێ.

کۆمەڵەی ماڤی مرۆڤی کوردستان