کەماڵ شەریفی زیندانی سیایی کورد بەهۆی نەخۆشی لەدۆخێکی ناجێگێری جەستەیدایە وئەگەر بڕینەوەی پێی لەئارادایە.
بەپێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان،زیندانی سیاسی کورد “کەماڵ شەریفی”بەحوکمی قورسی ۳۰ساڵ زیندان لە مەنفا وبەبێ پشوو، ئیزنی چاوپێکەوتن ومافی یاسایی لەزینداندایە، ناوبراو هەنووکە ۱۰ساڵ لەحوکمی ۳۰ساڵەی خۆی لەزیندانی میناب تێپەڕاندووە.کەماڵ شەریفی لەسەر داوای دادستانی دۆسیەکەی تەنانەت مافی کەڵک وەرگتن لە ڕووناکی وتلەویزیۆنیشی نییە وهەربەم هۆیە توانی دیتنیشی لەدەست داوە.بەکوتەی پزیشکی بەشی تەندرووستی زیندانی میناب ،ئەم زیندانییە سیاسییەی کورد، بەهۆی نەخۆشییەوە پێویستە بەخێرایی نەشتەرگەری پێی بۆ بکرێ.کەپێچەوانەکەی دەبێ بەڵۆی لەدەست دانی پێی.ناوبراو بەتۆمەتی هاریکاری وپێوەندی لەگەڵ یەکێک لەحیزبە ئۆپۆزیسیۆنە کوردییەکان دەسبەسەرکرابوو.
جێگەی باسە کە ئیدارەی ئیتلاعات ودادستانی دۆسیەکەی تائێستە ڕێگریان کردووە لە ناردنی کەماڵ شەریفی بۆ نەخۆشخانەی دەرەوەی زیندان بۆچارەسەری.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان


