دەستبەسەری هاوڵاتییەک لە سنە

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکان، چوارشەممە ٢٩ی خەرمانانی ٢٧٢٣ی کوردی، هاوڵاتییەک بەناونیشانی تارق ڕەحیمپوور ٣٩ساڵ تەمەن خەڵکی گوندی ئاویهەنگ سەربە شاری سنە لە شوێنی کارەکەی بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بە لێدان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازرا.

تاکاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەمەڕ هۆکاری دەستبەسەری و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ئەم هاوڵاتییە بەدەستەوە نییە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *