گیراویی سیاسی موتەلیب ئەحمەدیان بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە

 

موتەلیب ئەحمەدیان، گیراویی سیاسی کوردی خەڵکی بانێ لە رۆژهەڵاتی کوردستان کە لە گرتوخانەی سنە لە زیندان دا بوو، ڕاگوێزی شوێنێکی نادیار کراوە.

بەپێی لێکۆلینەوەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان موتەلیب ئەحمەدیان رۆژی سێ شەممەی ئەم حەوتویە لە گرتوخانەی سنە لە رۆژهەڵاتی کوردستان رەوانەی شوێنێکی نادیار کراوە و دوایی ئەو راگوێزکردنە هیچ پێوەندیێکی بە ماڵباتەکەیەوە نەبوو و تا ئێستاش نەگەڕێندراوەتەوە گرتوحانەی سنە.

موتەلیب ئەحمەدیان کە بە تۆمەتی بەشداری لە کوشتن(قەتڵ) دەسبەسەر کراوە و بۆ لێکۆڵین لە پەروەندەکەی لە گرتوخانەی سەقزەوە رەوانەی سنە کراوە. دایی تێپەر بدنی ٦ ساڵ بەسەر دەسبەسەربوونی هێشتا هیچ بریار و حوکمێکی لەسەر نەدراوە.

وا بریار بوو گیراویی ناوبراو لەچواردەهۆمی مانگی رەزبەر دادگایی بکرێت، بەڵام بە هۆکارگەلی نادیار دادگایی کردنەکە دوا کەوت و دەکارێ ئەو راگوێز کردنەی بەم هۆیە بێت.

موتەلیب ئەحمەدیان تەمەن ۳۱ ساڵان خەڵکی شاری بانێ لە رۆژهەڵاتی کوردستان لە سێزدەیەمی رەزبەری ۱۳٨۹ دەسبەسەر کراو و دوایی ۲۳۰ رۆژ زیندانی تاکەکەسی ، بە تۆمەتی محاربە بە شێوەی ئەندامەتی لە پارتێکی کوردستانی بە ۳۱ ساڵ زیندان و دورخستنەوە بۆ زیندانی میناب حوکم درا، جێی ئاماژەیە کە ناوبراو لە پەروەندێکی جیاوازی بە تۆمەتی بەشداری لە قەتڵ  بۆ کراوەتەوە و دوایی پێنج ساڵ هێشتا هیج بریارێکی لەسەر نەدراوە.

ئەو گیراوە سیاسیە کوردە هەتا ئیستا ٦ ساڵ لە گرتوخانەی ئیدارەی ئیتلاعات، گرتوخانەی سەقز و سنە لە زینداندا بووە.

کۆمەلەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: