زینەب جەلالیان ۲۰ رەشەمێیساڵی ۱۳۸۶  لە رێگایی کرماشان بو سنە لە لایەن هێزە ئەمنیەتیەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە کرماشانی رۆژهەڵاتی کوردستان دەسبەسەر کرا. قازی مورادی ، سەرۆکی شوعبەی یەکی دادگا ئینقلابی کرماشان لە ۱۳  سەرماوەزی ۱۳٨۷ بە تۆمەتی «هەوڵدانی چەکدارانە دژی کۆماری ئیسلامی ئێران، ئەندامەتی لە پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک)،  هەڵگرتنی نایاسایی ئەسلەحە و چالاکی بۆ ئەحزابی کوردی دژبەری کۆژاری ئیسلامی ئێران » سزایی سێدرەی بەسەر دا سەپا. ئەو بریارەی دادگا لە سەرماوەزی ۱۳۹۰ بۆ زیندانی هەتاهەتایی گۆردرا.

زێنەب جەلالیان لە باشوری کوردستان وەک لایەنگرێکی پارتی کرێکارانی کوردستان (پ ک ک) چالاکی کۆمەڵایەتیلە بەشی ژنان دەکرد ، لەو ماوەیەدا ناوبراو پێوەندی بە هیچ پارتێکی ترەوە نەبووە، دوایی ساز بوونی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک)، لە ساڵی ۱۳٨۳ زێنەب لەو پارتە نزیک دەبێتەوە و هەوڵی ئەوەی دەدا بە هاوکاری لە گەڵ پژاک چالاکی بۆ باش کردنی ژیانی ژنان بکات. چالاکیەکانی ناوبراو بریتی بوون لە فێرکردن و یارمەتیدانی ژنان و لە ماوەی ئەندامەتی لە پژاک دا هیچ کات چالاکی چەکداری نەبووە و ئەسلەحەی نەبووە.

زێنەب جەلالیان به یەکێک لە هاوبەندەکانی وتووە کە لە کاتی دەسبەسەر بوونی لە ئێرانیش هیچ ئەسلەحەیێکی پێ نەبووە و هیچکات چەکدار نەبووە، چالاکێکی ژنان لە کامیاران ئێژێ: «زێنب چەند ساڵ لەمەوبەر پێش لە دەسبەسەربوونی ، رۆژی ٨ مارس چۆتە مەدرەسەی دواناوەندی بێنت‌الهدی لە کامیاران، و بەدانی گوڵ بە کچە قوتابیەکان و باس کردن لە مێژووی ئەو رۆژە و مافەکانی ژنان هەۆڵی سازکردنی تێگەیشتن بۆ وانی دەدا. یەکێ لە مام وەستاکان بە دیتنی مۆڕاڵ و هەستی زێنەب، داوایی لێ دەکات بێت بۆ قوتابخانە و لەوێ قسە بۆ کچە خۆێدکارەکان بکات، ئەوێش ئەو داخوازیە قبوڵ دەکات .»

لە ژیاننامەی  زێنب جەلالیان که لەلایەن کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە هەشتی مارس بڵاو کراوەتەوە ، چونیەتی ژیانی زێنەب جەلالیان لە کاتی هاتنە دونیا تا کاتس گیرانی هاتووە و باس کراوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان