سێ چالاکی مەدەنی کورد دەسبەسەر کران

بە گوێرەی هەواڵنێری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ئەمرۆ پێنجشەممە سێ چالاکی مەدەنی کورد لە باژێری دێگولان لە رۆژهەڵاتی کوردستان دەسبەسەر کراون، ئەو سێ چالاکە مەدەنیە لە لڵیەن هێزە ئەمنیەتیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەسبەسەر کراون، ئەو سێ چالاکە مەدەنیە بە ناوەکانی پویا حەسەن پەناهی، پویا موقەدەم و ئارمان حسێن پەناهین.
ناوەندی پارێزەرانی مافی مرۆڤی کوردستان لە گوزارشێک سەبارەت بەم گیراوانە باس دەکات کە ئەو سێ چالاکە مەدەنیە لە چەند شوێای جیاواز دەسبەسەر کراون.
وەزارەتی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێرانپویا حسێن پەناییا  لە شەقامی سەعادەت ئاوایی تاران ، لە کاتێک دا کە سەرقاڵی کارکردن بووە، دەسبەسەر کردوە،دو کەسی ناوبراوی تر لە  گوندی قرۆچای سەر بە دێگولان لە لایەن هێزە جل شەخسیەکانی ئیتلاعات دەسبەسەر کراون.
 بە پێی ئەو هەواڵ و گوزارشانەی لەسەر ئەو سێ چالاکە هەن، ئەو سێ کەسە چالاکانی مەدەنی دیاری باژێری دێگولانن.
 بە پێی ئەو زانیاریانەی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان سەبارەت بە رۆژهەڵاتی کوردستان بەدەستی گەیشتون، کۆماری ئیسلامی ئێران گوشارەکانی بۆ سەر چالاکانی مەدەنی زۆرتر کردوە و بە دەیان کەس لە چەند مانگی رابردو بە هۆکارگەلی نادیار دەسبەسەر کراون.
کۆماری ئیسلامی ئێران یەکێ لەو وڵاتانەیە کە زۆرترین پێشێلکاریە ماف مرۆڤیەکان تێیدا روو دەدات و زەخت و گوشار بۆ سەر کۆمەڵگا هەر رۆژ روو لە زیاد بوونە
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان