ئاسۆ رۆستەمی چالاکوانی مەده نی بە دانانی بارمتە دوای شانزدە مانگ لەبەندیخانە ئازاد کرا

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان:
“ئاسۆرۆستەمی” چالاکوانی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان رۆژی ١٦ی ڕەزبەری ٩٤ی ھەتاوی پاش کۆبووەوە لە بەردەم دەفتەری رێکخراوەی نێونەتەوەی بۆ پشتیوانی لە کۆبانێ ھاوکات لە گەڵ چەند چالاکی دیکەی مەدەنی دەستبەسەر و پاش لێپێچینەوە گواستراونەوە بۆ بەندی ھەشتی زیندانی ئێڤین، “ئاسۆ رۆستەمی” بە تۆمەتی ” بەشداری لە کۆبوونەوەی پشتیوانی کۆبانێ و پرۆپاگەندە دژی نیزام و ھەوڵ بۆ تێکدانی ئاسایشی گشتی و سووکایەتی بە خامەنەیی ” لە لایەن دادگاوە سزای ٧ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپاوە.

“ئاسۆ رۆستەمی “لە گەڵ چەند چالاکی دیکەی مەدەنی دیکە دا بە ۳٨ساڵ زیندان سزا دران.ئەو تاوانانەی کە لە سەر ئاسۆ سپێندراون،چالاکی لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان وبڵاو کردنەوەی ڕەخنە لە بواری مافی مرۆڤی و سێدارە لەئێران،بەشداری لە کۆبوونەوەی پشتیوانی کۆبانێ ،وهاو سۆزی لە گەڵ بنەماڵەی گیان بەختکراوانی نارەزایەتیەکانی هەڵبژاردنی ساڵی ۱۳٨٨لە ئێران بووه.

دۆسیەی ئاسۆ ئێستە بۆ پێداچوونده لە لقی ۳٦ دادگای پێداچوونەوەی تاراندایە ، ئێستا ئە و چاڵاکە کوردە چاوەڕوانی بڕیاری یەک لایکەرەوە ی دادگای پێداچوونەوەیە و هەتا کوو پشت ڕاست کردنەوەی حۆکمەکەی بە دانانی بارمتە ئازاد کراوە

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
15/2/2016

%d bloggers like this: