ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکان، مەعسوومە سلێمانی هاوڵاتی خەڵکی خوڕەماوا، ڕێکەوتی٣١ی گوڵانی ٢٧٢٥ی کوردی، لەلایەن لقی ٨ی لێپرسنیەوەی دادگای ئینقلاب و گشتی ڕێژیمی ئێران لەو شارە، بۆ وڵامدانەوە بەرانبەر بەتۆمەتی هاندان بۆ وەلانانی سەرپۆش بانگهێشت کراوە.
ئەم هاوڵاتییە وەرزشوانە پێشتریش چەندد جار لەلایەن دامەزراوە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر و پاش ئەو دەسبەسەریانە، بە زیندان، غەرامە و بێبەری کردن لە چالاکی وەرزشی مەحکووم کرابوو.
ق.ش


