ئاگر تێبەردان لە لایەن هێزە حکومیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە قۆری قەڵا، ژینگەپارێزانی ئامادە کرد

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ،سەر لە ئێوارەی ئەمشەو ، چوارشەممە ۳ی سەرماوەز لەوەڕگەکان و دارستانەکانی دەووروبەری گۆندی گەشتیاری قۆری قەڵا لە پشتی ئەشکەوت و کێوەکانی(شاخەکانی) شاهۆ گڕی ئاگر هەڵدەسیت و بە هۆی بای توندەوە ئاگرەکە پەرە دەسێنێت و لەم ئاگرەدا ناوەندە پەیوندی دارەکان بۆ کوژاندنەوەی ئاگرکە ، ئەرکی خۆیان بە جێ نەهێنا و دۆخێکی قەیراناوی بۆ خەڵکی ئەم ناووچەیە هاتە ئاراوە.

لە پەیوەندی لە مەڕ ئەم ئاگر تێبەردانانە،ئەنجومەنی ژینگە پارێزی چرۆ-ی ڕوانسەر داوا دەکات لە هەمو هۆگرانی سروشت و چالاکانی ژینگە پارێز بچن بە هانایانەوە ، بۆ کوژاندنەوەی ئاگری ئەم ناووچەیە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان پێشتر ڕاپۆرتێکی لە پەیوەندی لە گەڵ ئاگر تێبەردانی دەست ئەنقەزی هێزە ئەمنیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران و سیاسەتە ئەمنیەکانی کۆماری ئێسلامی ئێران بە تایبەت لەم ناووچانەدا ، ئامادە و بڵاوی کردوەتەوە.

 

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان