بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان کەیوان کەریمی دەرهێنەری کورد کەبۆ نواندنی شرۆڤە وشی کردنەوە ڕۆژی چوارشەممۆ ۳ی سەرماوەز بانگهێشتی ناوەندی جێبەجێ کردنی حوکمەکانی لقی یەکی دادسەرای پیرۆزی کۆماری ئیسلامی ئێران لەزیندانی ئەوین کرابوو، پاش دادگایی کردن،دەسبەسەر و بۆجێبەجێکردنی حوکمی یەک ساڵەی زیندان ولێدانی ۲۲۳زەبری قامچی گواسترایەوە بۆزیندانی ئەوین.
کەیوان کەریمی سەرەتا لەسەرماوەزی ساڵی ۱۳۹۲دوابەدوای بڵاوکردنەوەی پێش نمایشی فلیم نووسین لەسەرشار لەیوتیوب، لەماڵەکەی خۆیدا دەسبەسەرکرا.ناوبراو بۆماوەی ۱۲ڕۆژ لە ژووری تاکەکەسی ئەوین ڕاگیراوپاش ئەوە بە دانانی بارمتە ئازادکرا.پاشان ساڵی پار بەتۆمەتی پڕوپاگەندە دژ بەحکوومەتی کۆماری ئیسلامی وسوکایەتی بەپیرۆزی وسەروەرییەکان ۶ساڵ زیندانی تەعزیری و۲۲۳زەبری قامچی بۆدیاری کرا،کە حوکمی زیندانی کرانەکەی لەدادگای پێداچوونەوە داشکا وبووبەساڵێک زیندانی تەعزیری و۵ساڵیش هەڵواسراو.
حوکمی ۶ساڵ زیندانی کردن وفەلاقە بۆکەیوان کەریمی دەنگدانەوە ودژکردەوەی نێونەەەوەیی زۆری لێکەوتەوە.یەکەم دژکردەوەی گرووپی،بەیانییەی کۆمەڵێک لەفەیلەسووفان،کۆمەڵناسان،نووسەران وچالاکانی مافی مرۆڤی،لەژێر ناوی شێعر،جینایەتێک دژبەحکوومەت بوو.
هەروەها ٤۵نوێنەری پەڕلەمانی ئەورووپا بەواژۆ کردنی ڕاگەیاندراوێکی هاوبەش،بە نواندنی پەرۆشی لەدۆخی کەیوان کەریمی،داواکاری ئازادی دەسبەجێ و بێ مەرجی ناوبراو بوون وهەروەها کۆمەڵێک لە دەرهێنەران،ئەکتەران ودەست وپێوەندییەکانی سینەما لە ووڵاتی فەڕەنسی وئیتالیا وئەنجوومەنی نەتەوەیی ڕۆژنامەوانان وڕەخنەگرانی سینەمایی ئیتالیا لەڕاگەیەندراوێکدا دژبە حوکمی دیاری کراو کاردانەوەیان نواند وخوازیاری پوچەڵ کردنەوەی سزاکەی بوون.
هەرلەم پێوەندییەدا مێهرەجانی پونتۆدویستا بە هاوکاری کردنی دامەزراوەی ناوارۆ وبنەماڵەی ژان ویگو دەرهێنەری بەناوبانگی ئیسپانی،کەمپەینێکیان بۆپشتیوانی کردن لە کەیوان کەریمی دامەزراند وو۲۲۳ دەرهێنەری جیهانیان بانگهێشت کردبۆئەوەی بە تۆمارکردنی وشەیەک لەڕێی کامێراوە وناردنی بۆ مێهرەجان،لە بەرهەمهێنانی کورتە فیلمێک لەژێرناوی ووشە،قامچی لێدان لەناڕەزایی دەربڕین بەحوکمی ۲۲۳ زەبری قامچی لێدان بۆ ئەم دەرهێنەرە بەشدارییان کرد.
لەدەمدەمانی بەڕێوەچوونی شەست ونۆیەمین مێهرەجانی فلێمی کێن یش لێژنەی داوەرانی بەشی تەمسیلی ئەم مێهرەجانە لەجاڕنامەیەکی ڕۆژنامەوانیدا خوازیاری درێژەی هەوڵە نێودەوڵەتییەکان تا پوچەڵکردنەوەی حوکمی دیاری کراو بۆئەم فلیم سازە بوون.
فلیم نووسین لە سەرشار کە هەوڵێکە بۆ شرۆڤەی مێژوووویی دیوار نووسینەکان وگڕافیکییەکانی شاری تاران لەسەرەتای شۆڕشی ۱۳٥۷ی ئێران تا سەردەمی پاش بزووتنەوەی سەوز ،تاهەنووکە لە مێهرەجانگەلی لێک جیاوازی نێو نەتەوەیی کەوتۆتە پێش چاوی جیهان ونومایش کراوە.نوێترین ئۆکڕانی ئەم درامایە،لەمانگی خەزەڵوەر لەمێهرەجانی نێودەوڵەتی فلیمی ڤیەن(ڤینالە)لەوڵاتی ئوتریش(نەمسا)بەڕێوەچوو.لەئاسەوارەکانی دیکەی ئەم دەرهێنەرە دەتوانی ئاماژە بەبەسەرهاتەکانی ژن ومێرد، سنووری تێک شکاو وهەروەها دواین بەرهەمی ناوبراو،تەپڵ بکەی.
یەکەمین بەرهەمی کەیوانی کەریمی هاوینی ئەمسڵ بۆیەکەمجار لەبەشی ڕەخنەگرانی مێهرەجانی فلیمی ڤنیز ئێکڕان کرا.فلیمەکە بریتییە لەچیرۆکی پارێزەرێک کەپاش وەرگرتنی سندووقێک ژیانی بەتەواوی دەگۆڕدرێ.کەریمی ئەم فلیمەی لەنەورۆزی۱۳۹٥ لەتاران لەحاڵەتێکدا فلیم لێ هەڵگرد کەبەهۆی مەحکووم بوونییەوە لەژێر گوشارو پەستانی حکوومەتی دابوو.ئەم فلیمە یەکەمین بەرهەمی درێژی سینەمایی ناوبراو دێتە ئەژمار کەکەوتە بەر سەرنجی ڕەخنەگران لە ڤنیز.ژان میشێل فێردۆن،سەرنووسەری پێشووی کەیەدۆی سینەما ئەم بەرهەمەی بەباشترین بەرهەمی فلیمی مێهرەجانی ڤێنیز ناوزەد کردوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان


