مەهاباد؛ قوربانی چوارەمی ڕووداوی تەقەکردن لە گوندی قوم قەڵا

ک.م.م.ک:

بە پێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٣ی خاکەلێوەی ٢٧٢٤ی کوردی، میران شێخەپوور، منداڵێکی تەمەن حەوت مانگان، کە بە هۆی هێرش و تەقەکردنی چەند کەسێکی نەناسراو، لە ماڵێک له گوندی قوم قەڵا بریندار ببوو و بە مەبەستی چارەسەری رەوانەی نەخۆشخانەی مەهاباد کرابوو، بە هۆی سەختی برینەکانیەوە گیانی لەدەستدا.

لە ١٩ی خاکەلێوەی ٢٧٢٤ی کوردی، کەسانی نەناسراو بە چەکی دەمانچە و کڵاشینکۆفەوە، تەقەیان لە ئەندامانی بنەماڵەیەکی گوندی قوم‌قەڵا کرد و لە ئەنجامدا سێ ئەندامی بنەماڵەکە، بە ناوەکانی ئامانج ماندگار، هەڵالە کوردە عەزیزی و مریەم شێخەپوور گیانیان لەدەستدا.

خ.ع

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *