هاوسەرۆکی شارەوانی بەدلیس لە لایەن تورکیاوە دەسبەسەر کرا
بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، حسێن ئۆلان هاوسەرۆکی شارەوانی بەدلیس لەلایەن هێزەکانی پۆلیسی دەوڵەتی تورکیاوە دەستبەسەر کرا، دوایی دەسبەسەرکرانی ناوبراو، پۆلیسی تورکیا دەستی کردوە بە گەڕان و پشکنین لەناو ناوەندی شارەوانی بەدلیس.
سیاسەتی گرتن، کوشتن و کۆلۆنیالیزە کردنی کوردستان لە لایەن دەوڵەتی تورکیاوە بەردەوامە و تا ئێستا بە دەیان شارەوان و پارڵمانتاری کورد هەروەها هەزاران کەسی سیاسی کۆرد گیراون و ڕەوانەی گرتوخانە کراون.
بەگوێرەی زانیاریەکان، پۆلیسی تورکیا پاش دەستبەسەرکردنی حسێن ئۆلان، ناوبراوی گواستۆتەوە بۆ بەڕێوەبەری ئاسایشی بەدلیس.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان


