بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە کۆمەڵەی ماڤی مرۆڤی کوردستان هێزە ئەمنییەتیەکانی کۆماری ئیسڵامی پاریزگای سنە ،بینای گوڵستانی جاوید کە شوێنی گۆرستانی بەهاییەکان لە شاری قورە س خاپوور کرد .
لەم راپۆرتەدا هاتووە کە پتر لە ٣٠٠ بنە داری تەنیشت گۆڕەکان بنەبەر کراوە . ئەمە لە حاڵێکدایە هێزە ئەمنییەتیەکانی کۆماری ئیسڵامی بە بانگهێشت کردنی کەسایەتیەکی بەهایی شاڕۆمەندی شاری قوڕوە بە ناوی خەلیل ئێقدامی بۆ دادگای سنە و ناردنی نامە بۆی کە بە ماوەی پێنج رۆژ خۆی رادەستی دادگای سنە بکات.
بە وتەی شایتحاڵان هەمووی بینای شاڕۆمەندانی بەهایی خاپوور کڕاوە و پتر لە ٣٠٠ بنەداری ٢٠ ساڵ تەمەن لە لایەن هێزە ئەمنییەکان بنە بڕ کراوە. یەکێک لە شاڕۆمەندانی بەهایی گووتویە کە گۆڵستانی جاوید لە لایەن خەڵکی بەهایی شاری قۆروە کە نزیک بە شش سەد و حەفتا مێلوێن خەرجی بووە ساز کڕاوە. کە ئەمرۆ کاتژمێر ٥ بەیانی لە لایەن هێزە ئەمنیەتیەکانی کۆماری ئیسڵامی خاپوور کراوە.
جێگەی ئاماژەیە ئەم شۆێنە واتە گۆری شاڕۆمەندانی بەهایی کە بە گۆرستانی جاوید ناوبانگە لە لایەن کۆماری ئیسڵامی ئێراندا چەن باری دیکە خاپوور کڕاوە.
کۆمەڵەی ماڤی مرۆڤی کوردستان