بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان،زانیار ولوقمان مورادی دوبەندکراوی سیاسی کورد،خوازیاری پێڕاگەیشتنی خێراو بەدۆسیەکەیانداو ئازادین لە زیندان.
ئەم دوبەندکراوە کوردە ڕایان گەیاندووە، گەر گرنگی نەدرێت بە خواستەکانیان، دەست دەدەنە مانگرتن لە خواردنی درێژخایەنەوە
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لەبەدواداچوون ولێکۆڵینەوەیەک کەلەپێوەندی لەگەڵ دۆسیەی ناوبراوان بەئەنجامی گەیاندووە وهەروەها ئاخاوتنی تایبەتی لەگەڵ بنەماڵەی ناوبراوان کردووە،زانیارییەکی ڕوون وئاشکرای لە دۆخی دۆسیەکەیان دەست کەوتووە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان بەپێی ئەو لێکۆڵینەوەو ووتووێژانەی لەگەڵ کەس وکار وجێگەی متمانەی بەتایبەت باوکی زانیاری مورادی کردوویەتی، بەڵگەی ئاشکراو وحاشاهەنگیری پێشێل کاری مافی مرۆڤ ودۆسیە سازکردنی وەزارەتی ئیتلاعات لەهەمبەر ئەم دو بەندکراوە سیاسییەی کورد پشتڕاست وپەسەند کردووە کە ناوبراوان بێ تاوانن ودەبێ ئازاد بکرێن.
کۆبەندییەک کە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە ووتووێژ لەگەڵ کەسووکارو بنەماڵەی ناوبراوان کردوویەتی، بەم شێوەیە:
لە مانگی گەلاوێژی ساڵی ۱۳۹۳ یەکەم کۆڕی دادگایی کردنی بەدواداچوون بەوو تاوانانەی خرابوونە پاڵ ئەم دو زیندانییە سیاسیەی کورد بەڕێوە برا ولە کۆتاییدا دادوەری دۆسیەکە،لە ڕاگەیاندنی بڕیاری دادگا لەپێوەندی لەگەڵ دۆسیەکەیان خۆدەبوێرێ ودەڵێ، کە ئەم دۆسیە ناتەواوە وچ بەڵگە و دیکۆمێنتێک لەبەر دەستدانییە بۆ پشتڕاست کردنەوەی ئەوتاوانانەی دراوەتە پاڵیان،هەربۆیە دۆسیەکە بۆ کۆبەندی وڕاست کردنەوەی سەرلەنوێ ڕەوانەی لقی لێپرسینەوە لە مەریوان دەکاتەوە.
لەکۆبوونەوەی دویەمی دادگا کە دۆسیەی زانیار ولوقمانی مورادی بە چشنێکی تێروتەسەل تر لە لایەن ئیتلاعات ولقی لێپرسینەوەی مەریوان ڕەوانە کرابوو.دیسانەوە دادوەری دۆسیەکە لەبڕیاردان خۆ دەبوێرێ وڕادەگەیەنێ کە ئەم دۆسیەیە ساختەیە وبەڵگەیەک بۆبەتاوانبار ناسینیان بەدەستەوە نییە.
وەزارەتی ئیتلاعات بە هێنانی گوشار ودەستێوەردانێکی سیاسییانە پێش لەبەڕێوەچوونی ڕۆڵی ئاسایی کۆبوونەوەی دادگا دەگرێ وسەرلەنوێ دۆسیەکەیان ڕادەوەستێنێ وبۆزیندانیان دەنێرێتەوە.دادوەری دۆسیەکە چەنددین جارلەهەمبەر ساختەیی بوون ودۆسیە سازدانی ڕێدارانی وەزارەتی ئیتلاعات دواوە وکوتوویەتی ئەم دو بەندکراوە بێ تاوانن ودەبێ ئازاد بکرێن.
لەکۆتایی ئەو پرسانەی کە دادوەر لەگەڵ دادستان ونوێنەری ئیتلاعات کردوویەتی، بڕیاردرا کەدادگایی کردنەوەی سەرلنوێیان پاش تێپەڕینی سێ مانگ لە کۆبوونەوەی دویەمین دادگایی بەڕێوە بچێ، بەڵام تاهەنووکە بە دەستێوەردانەکانی وەزارەتی ئیتلاعات ئەم مژارە جێبەجێ نەکراوە.لەو دەمەی ڕا کەبۆجاری دوهەم دادگایی کراون کە دەبێتە کۆبوونەوەی سییەم ،دوساڵی بەسەردا تێدەپەڕێ وهەروەها لە چاوەڕوانی وبەهەڵواسراوی ماونەتەوە.
ساڵحی نیکبەخت پارێزەری ئەم بەندکراوە سیاسییە کوردانه بە دەیان جا باسی دەستێوەردان وچەواشەکارییەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتی کردووە وپشتڕاستی کردۆتەوە کە بڕیاری دادوەری دادگا حوکمی بیتاوانی ئەوانی دەرکردووەبەڵام وەزارەتی ئیتلاعات بە دەستێوەردانی دۆسیەکەیان پێشی بەو بڕیارەی دادگا گردووەو هەوڵی داوە ڕاو بۆچوونی خۆی بسەپێنێ بەسەر دادگادا.
جێگەی باسە کە ئەم دووبهندکراوە سیاسییەی کورد بەهۆی ئەشکەنجەی گرانی جەستەیی ودەروونی لە کاتی لێکۆڵینەوەکان تووشی کێشە گەلی قورس وجۆراوجۆری ئەژنۆ ،کەمەروبەشەکانی دیکەی جەستەیی بوون.
داواکاری پێڕاگەیشتنی پزیشکی وڕاگواستنیان بۆناوەندەکانی دەرمانی پێشکەوتووی دەرەوەی زیندان بە دەیان جارلەلایەن دادستانییەوە بەرپەرچ دراوەتەوە ولەدواییدا بەپێی بەدواداچوونی لەڕادەبەدەر ،زانیار مورادی دوجار بۆنەشتەرگەری هێلکەگون ڕەوانەی نەخۆشخانی دەرەوەی زیندان کراوە.
بەپێی هەواڵ وڕاپۆڕتە بڵاوکراوەکان زانیار مورادی لەکاتی دەسبەسەرکردنیدا بۆ وەرگرتنی دانپێدانان کەوتۆتە بەرشاڵاوی ئەشکەنجەی گران وبۆخۆیشی بەبڵاوکردنەوەی نامەیەک پەردەی لەسەر ئەشکەنجەکانی ڕێدارانی وەزارەتی ئیتلاعات لاداوە.بەهۆی ئەشکەنجەی قورسەوە تووشی ئازار کەمەر وهەروەها ئازاری هێلکە کانی لەم ماوەی دوایدا ئەوناقی لێ بڕیووە.وچەنددین جار داوای ڕاگواستنی بۆ نەخۆشخانەی دەرەوەی زیندان کردووە، کەلە دواییدا ڕۆژی دووشەممۆ ٥ی پووشپەڕی ۱۳۹۱ ڕاگوێزی نەخۆشخانەی دەرەوەی زیندان کراوپاش پشکنینی پزیشکی دەرکەوت دووان لە مۆرەکانی بڕبڕەی پشتی بەهۆی زەبری گران جێگۆڕکێیان کردووە و سێ مۆرەی دیکەیشی تووشی دیسک بووە وهەروەها تووشی فتقی هێلکە بووە وهەربۆیە توانای ڕێ ڕۆیشتنی و دانیشتنی ئاسایی نەماوەو هەربۆیە بەرپرسانی بەشی تەندروستی زیندان پاش ڕاگەیاندنی ئەنجامی پشکنینەکان لەنامەیەکدابۆ ڕاگوێزانی بۆنەخۆشخانەی دەرەوەی زیندان بۆ پشکنین لەلایەن پزیشکی پسپۆر وهەروەها بۆخەواندنی داوای ئیزن نامەیان لە دادستانی تاران کردووە بەڵام پاش تێپەڕینی چەنددین مانگ هێشتا دادستانی تاران واژۆی نەکردووە.”
ئەم دو زیندانییە سیاسییەی کورد بەنۆبە لە۱۳ و۱٤ی گەلاوێژی ۱۳٨٨، لەشاری مەریوانی سەربە پاێزگای سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەسبەسەر وبەحوکمی (دادوەر سەڵەواتی)لەلقی ۱٥(دادگای شۆڕشی تران)ولەسەرەتای بەفرانباری ۱۳٨۹ “بەتۆمەتگەلی نادیار پوچەڵ وساختەییان ولەژێر ئەشکەنجە “ئێعدامیان بەسەردا سەپێنرا.
درێژەی زیندانی کردنی نایاسایی ئەم دووبەندکراوە سیاسییەی کورد لەکاتێکدایە کەتابەئێستە زۆربەی دامەزراوەگەلی نێو نەتەوەیی وکەسایەتییە ناسراوەکان، بەدەیان جار داواکاری هەڵوەشاندنەوەی ئێعدام وئازادی ئەوان بوون.
ڕێخراوی لێبووردەیی نێونەتەوەیی پێشووتر بە دەرکردنی ڕاگەیەندراوێک پاش ووشیارکردنەوەی کۆماری ئیسلامی، داوای ڕاوەستانی ئێعدامی ئەم دووزیندانییە سیاسییەی کوردی کردبوو.لە بەیاننامەکەدا هاتووە “ئێعدامی زیندانییەکان بەهۆی هێرشێکە کە ڕۆڵێکیا
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان