کوژرانی دوو کۆڵبەر لە سنووری چالدێران

KMMK:

هێزەکانی هەنگی سنووری حکوومەتی ئێران دامەزراو سنووری چالدێران و لە پاسگای ئەلگان کۆڵبەرێکی ٢٠ ساڵ تەمەن بەناوی ” سەجاد دەلایی میلان” کوڕی حەبیب و خەڵکی گوندی مەسجدلوو لە کاتێکدا کە خۆی تەسلیمی کردبوو دەسڕێژی لێکرا و گیانی لە دەستدا.

هەر لەم پێوەندییەدا و لە ڕێکەوتی ۴ی پووشپەڕی ٢٧٢٠ی کوردی، هێزەکانی هەنگی سنووری چالدێران کۆڵبەرێکی گەنجی دیکە بە ناوی ” شاکر بروکی میلان” کوڕی عادڵ خەڵکی گوندی ناوەر سەر بە چالدێران بە تەقەی ئەو هێزانە گیانی لە دەست دا.

لە زەمەنێکدا کە هەر ڕۆژە بە هۆی ناکارامەیی دەوڵەتی کۆماری ئیسلامی ئێران دۆخی ژیان لە دەڤەرە هەژار نشینەکانی جوگرافیای سیاسی ئێران بۆ خەڵک ئاستەمتر دەبێت، هێزە ئەمنی و سنوورییەکانی ئەم سیستەمە خەنجەری ڕاستەوخۆی بۆ نەتەوەی کورد هەڵکێشاو و ڕۆژان بە فەرمانی “بە هەر شێوازێک دەتوانی بکوژە” ئەوانەی بۆ بژێوی ژیانیان بە قوڕگی مەرگدا دەچن ــ کۆڵبەران ــ دەگرێ بە ئامانج و هیچکام لە بکوژان هیچکات بە بۆنەی کەسانی بێ تاوان لە لایەن حکوومەتی ئێرانەوە محاکمە و لێپێچینەوەیان لە سەر نەکراوە و ناکرێ.

بە پێی داتاکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە سەرەتای ساڵی نوێی زاینییەوە تا ئێستە و بەم حاڵەتانەوە ۳۳ کۆڵبەر و کاسبکار بە تەقەی هێزە سنوورییەکانی ئێران و هەندێ جاریش تورکیا گیانیان لە دەست داوە و ٨۰ کۆڵبەر و کاسبکاریش برینــدار بوون.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان