دەستبەسەری و گواستنەوەی سیروان ڕەحیمی بۆ زیندان

KMMK:

ڕۆژی سێشەممە ٣١ی جۆزەردانی ٢٧٢٠ی کوردی، چالاکی مەدەنی خەڵکی دێولان لە پارزگای ســنە لە دادگای ئینقلابی حکوومەت هەڵکەوتە لە شاری سـنە دەستبەسەر و بۆ زیندانی ناوەندی حکوومەت لەم شارە گوازرایەوە.
شیاوی باسە کە: سیروان ڕەحیمی بۆ زانیاری وەرگرتن لە ڕای دادگا لە هەمبەر دۆسیەکەی لە سەر ١٣ مانگ زیندانی تەعزیری سەردانی دادگای ئینقلابی کردبوو کە وێڕای بە ئاگابوونەوە لە پەسەندبوونی حوکمەکەی وکوو خۆی لە هەمان کات بۆ تێپەڕاندنی خولی زیندانییەکەی، دەستبەسەر و بۆ زیندان گوازرایەوە.
جێی بیرهێنانەوەیە کە: سیروان ڕەحیمی ل ڕێکەوتی ۶ی ڕەزبەری ٢٧١٩ی کوردی لە لایەن هێزە ئەمنییەکان حکوومەتی کۆماری ئیسلامی دەستبەسەر و بۆ ژوورە تاکەکەسییەکانی ئیدارەی ئیتلاعات گوازرایەوە. ناوبراو لە ڕەشەمەی هەمان ساڵ و لە دوای خولی لێپرسینەوە، تا کاتی ڕاگەیاندنی ڕای دادگا بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.
پاشان لە ڕەشەممەی ٢٧٢٠ی کوردی، ئەم چالاکەی خەڵکی دێولان بە تۆمەتی ” هاریکاری یەکێک لە حیزبە دژبەرەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران” بە ١٣ مانگ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرابوو.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان