ڕودانی زەوەی لەرزەیەکی بەهێز لەکرماشانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان

KMMK : ڕۆژی ٤ ی خەرمانانی سالی ۱۳۹۷ هەتاوی کاتژمێر ۲و ٤۳خولەک بە کاتی ڕۆهەڵاتی کوردستان زەوی لەرزەیەکی بەهێز ٦.۱ پێوەری ریختەر چەند ناۆچەیەکی لە باشور و ڕۆژهەڵاتی کورستان هەژاند کە چەقی زەوی لەرزەکە باشوری کرماشان دیاری کراوە .

بە پێ ئامارەکان تاکو ئەم ساتە دوو کەس کوژراون و ۲٤۰ کەسیش بریندار بوون .
تیمەکانی مانگی سور و فریاکەوتن بۆ شوێنی رودانی زەوی لەرزەکە نێردراون .
دوای ڕودانی ئەم زەوی لەرزەیە زیاتر لە ۲۰ دوالەرزەی تریش ڕویان داوە کە بەهێزترینیان ٤ پلەی رێختەر بوە .

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان