دامەزراندنی مافیای کڕین و فرۆشی مادە هۆشبەرەکان لە لایەن پوڵیسی دژە مادەکان لە پارێزگای کرماشان
بە گۆیرەی هەواڵی گەیشتوو بە کۆمەڵەی ماڤی مرۆڤی کوردستان ،پولیسی دژە مادە هۆشبەرەکان لە شاری کرماشان بونەتە هۆی دامەزراندنی مافیای کڕین و فرۆشی مادە هۆشبەرەکان لەو پارێزگادا.
کرماشان یەکێک لە گەورە شارانی رۆژهەڵاتی کوردستانە کە بە هۆی ئاسمیلاسیونی ئەو شارە کوردنشینە لە لایەن حکومەتەوە بۆتەی مۆڵگەی کڕین و فرۆشی مادە سرکەرەکان و نەخوشی ئایدز،کە نیگەرانی و مەترسیێەکی گەورەی بۆ شارۆمەندانی ئەوی ساز کردووە.
زۆرینەی لاوانی کرماشان بونەتە گیرودەی مادە هۆشبەرەکان و رۆژ لە دوای رۆژ رێژەی لە زیاد بووندایە.ئەمە لە حاڵێکدا مافیای کڕین و فرۆش ئەو مادانە بونەتە لەمپەڕ و بە بەستی ئەو کەسانەی مەدەنی و رێکخراوەکانی مەدنی کە دژ بە مادە هۆشبەرەکان ئییش دەکەن.و ئەو مافیایە رێگریان دەبنەوە.
کۆڵونڵ قوبادی خەنجەری بەرپرسی پوڵیسی دژە مادە هۆشبەرەکان بە هاودەستی کەسێکی دیکە بەناوی کۆڵۆنڵ رەسوڵ یاری پێکەوە بوونەتە هۆی دامەزراندنی ئەو باندە مافیایە و لە لایەن هێزە ئەمنێتەکان و ژێردەستانی خۆیان دەستێان داوەتە کڕین و فرۆشی مادە هۆشبەرەکان لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران،و لاوەکان و گەنجانی رۆژهەڵاتیان گیرۆدەی ئەو مادەی سرکەرەیان کردون.و ئەمە لە حاڵێکدا کرماشان زۆرتری رێژنەی تێدایە.
شایانی باسە کە کەسی ناوبراو واتە کۆڵونێڵ یاری خۆی تووشی ئەو مادە هۆشبەرانەیە و زۆرینەی خزم و کەسی وەکۆ برایەکی بەناوی موجتەبا یاری کە یەکێک لە کەسانی فرۆشیاری مادە هۆشبەرەکانە لە شاری کرماشان و ناوبراو پێشینەی زیندان و گرتنی هەیە لە سەر فرۆش و هەڵگرتنی 100 کیڵۆ مادەی هۆشبەر ،
ناوبراو بە هۆی دانی ریشوە و ژێر مێزی بە بەرپرسە ئێتڵاعاتیەکانی حکومەتەوە کراوە بە فەرماندەی عەمەلیاتی تایبەت بە مادە هۆشبەرەکان لە شاری کرماشان و ئەو پلە و پایەی پێ دراوە،
بەم پێیە و هەواڵی گەیشتوو بە کۆمەڵەی ماڤی مرۆڤی کوردستان کۆڵۆنڵ قوباد خەنجەری کاتێک بەرپرسی پۆلیسی شاری شەهاباد هەڵکەتوو لە پارێزگای کرماشان بووە ،لە ئەویش دەستی داوەتە دزی و کاری ناشیرین و قیزەوەن لە ناوەندی پولیسی ئەو شارە و ئازاری خەڵک و گەنجانی شاری شەهابادی داوە.
کۆمەڵەی ماڤی مرۆڤی کوردستان
- دابە زینی رێژەی 13 لە سەدی ژیانی هاوبەش لە پارێزگای سنە
- تەنها لە یەک پارێزگای باکووری کوردستان، هەزار و ٥٠٠ ئەندام و بەڕێوەبەرى هەدەپە و دەبەپە دەستگیرکراون