دابەزینی رێژەی 13 لە سەدی ژیانی هاوبەش لە پارێزگای سنە
بە پێی راپۆرتێکی ساڵی پار پڵەی یەکەمی ریزبەندی جیابوونەوەی ژیانی هاوبەشی وات تەڵاق لە پارێزگای سنە بە هۆی تووش بوون بە مادە سرکەرەکان بووە.
جەماڵ ئەرشەدی ،بەریوەبەری گشتی دەفتەری کارو باری کۆمەڵایەتی پارێزگای سنە بە گووتەیە باسی ئەم کێشەیە کردوو کە ساڵی پار ،تووش بوون بە مادە سڕکەرەکان ، بێکاری ،نارەزایەتی اورگاسم جنسی، توندوتیژی ،گۆرایەڵی لە بنەماڵە پێنج هۆی سەرەکی جیابوونەوەی ژیانی هاوبەشی لە پارێزگای سنە وەسف کردووە.
دیسان بە وتەی ئامارەکانی ناوەندی ساڵی پار 4 هەزار و 9 جیابوونەوەی ژیانی هاوبەشی لە شاری سنە تۆمار کراوە،کە لەم رێژەیە 3 هەزار و 177 هەڵوەشاندنەوە لە ناوەندی شارەکان و 832 هەڵوەشاندنەوە لە گوندەکان روویداوە.
ئەرشەدی باسی ئەوەی کردووە کە بەرز بوونەوەی 2 لە سەدی هەڵوەشاندنەوەکانی ژیانی هاوبەشی لە ساڵی رابردوو زیادی کردووە و باسی ئەوی کردۆوە کە زۆرترین ئاماری هەڵوشاندن ژیانی هاوبەشی لە شارەکانی کامێران ،قووروە،مەریوان ،و کەمترین رێژەی لە شارەکانی ،دێوگوڵان.،سەوڵاوا ،بانە ،نرخاندوە،.
دیسان دەڵێت کە تۆمار کردنی رێژنەی هاوسەرگیری و ژیانی هاوبەشی لە پاریزگای سنە لە ساڵی پار 16 هەزارو 753 کەس تۆمار کراوە کە بە هۆی ئاماری ناوەندی ساڵی پارەوە 14 لە سەد کەمی کردووە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان