ڕۆژی هەینی ٢٥ی خەرمانانی ٢٧٢٢ی کوردی، دوو هاوڵاتی بەناوەکانی “زانیار محەممەدنەژاد” ٢٤ساڵ تەمەن و لە چالاکانی مەدەنی شاری سنە و دانیشتووی تاران و “لەیلا میرغەفاری” لە چالاکانی مەدەنی ناسراوی تاران دەستبەسەرکران.
بەگوێرەی هەواڵەکە، لەڕەوتی خۆپیشاندان و گردبوونەوەی ناڕەزایی دەربڕینی هاوڵاتیان لەبەرانبەر نەخۆشخانەی کەسرا لەتاران دژبە کوشتنی ژینا ئەمینی کۆمەڵێک هاوڵاتی دەستبەسەرکران کە تەنیا تا ئێستە تەنیا ناونیشانی ئەو دووکەسە زانراوە.
شیاوی باسە لە شاری سەقزیش پاش ئەسپەردەکردنی تەرمی ژینا ئەمینی و خۆپیشاندانی جەماوەری خەڵک، چەندد کەس لە خۆپیشاندەران دەستبەسەر و چەندد کەسێکیش بریندار کراون.
ق.ش