چالاکانی مەدەنی کورد کەمپینێکیان بۆ پشتیوانی و هاوسۆزی لە ژنانی ئیزەدی ڕاگەیاند

چالاکانی مەدەنی کورد کەمپینێکیان بۆ پشتیوانی و هاوسۆزی لە ژنانی ئیزەدی ڕاگەیاند
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان بەیاننامەی ئەو کەمپینە وەکۆ خۆیی بڵاو دەکاتەوە.
با دەنگەکانمان یەک بخەین لە پاڵپشتی ژنانی ئێزدی و ئیدانە کردنی هەرچەشنە سووکایەتییەک بە ئازار و خەباتی سەختی ژنانی ئێزدی
٦۹۰ رۆژ لە ۳ی ئابی ۲۰۱٤ تێدەپەرێت کە بێ تەقە شنگاڵ و دەڤەری رادەستی داعش کرا. ژن و پیاو، منداڵ و پیر، تەنیا و تەنیا بە تاوانی ئێزدی بوون بەر رەقی داعش کەوتبوون. لەو رۆژە ڕەشانەدا جۆگەی خوێن بوو بە کۆڵانەکانی شار و گووندی ئێزدییەکان دەرۆیشت. ژن و منداڵ بوو بۆ کۆیڵایەتی بەرێز دەکران. کۆرپە و دایک بوون ئەشکەنجە دەدران. خۆشەویست بوون کە دائەبران. پیر و منداڵ بوون بە لێوی تینوو و هەنگاوی ماندوو، جەستەی بێ هێزیان رائەکێشا. بازاری فرۆشتنی کیژۆڵە بوو بە رێک ئەخرا…
لەم ٦۹۰ رۆژە برێک لە ژنانی دیل لە جەهەنەمی داعش رزگاریان بوو چەکیان هەڵگرت و رێی شاخیان گرتە بەر، برێکیان داستانی ئازارەکانیان دەگووتەوە کە ویژدانەکانی دەهەژاند. یەکێکیان ورەی بەرزتر و ئیرادەی قورستر و هەنگاوی بڵندتر بوو، وڵات بە وڵات و ناوەند بە ناوەندی دەسەڵات دەگەرا کە باسی ئەو کارەساتانە بکات بەسەری ئێزدییەکان داسپاوە. کەچی سیاسییەک لە جێگای گەرمی خۆی لە سەر کورسی دەسەڵات بۆ خۆدزینەوە لە بەرپرسیارێتی حیزبەکەی لە رۆژە رەشەکانی ئێزدییەکان دێت و باسی قازانجی ئێزدییەکان لە هێرشی داعش دەکات. باسی ناساندنیان دەکات کە گوایە پێش داعش نەناسراو بوون. باسی قازانجی نادیا مورادێک دەکات کە هێشتا ژانی کووشتنی بنەماڵەی کابووسی هەر شەویە، کە هێشتا ئازاری دەستدرێژی هێزی جەهڵ رۆحی دەهەژێنێت. لە سێبەری دەسەڵاتی نێرینەیان دەڵێت پێش هێرشی داعش کۆمەڵگای ئێزدی بە هۆی خۆشەویستی ژنانیان دەکوشت.

ئێستا کە تراژدی ژنانی ئێزدی لە وێستگەیەکی جینۆساید راوەستاوە ئێمە لە چنار سەعد دەپرسین ئایا قازانجی ژنانی ئێزدی لە کۆمەڵکووژی بە کۆمەڵی باوک و برا و هاوژین و رۆڵەکانیان بوو؟ ئایا قازانجیان لە مەینەتی ئاوارەیی بوو؟ لە چێشتنی هەموو برینەکان بوو؟ قازانجیان لە فرۆشتنی کیژۆڵەکان لە بازاری پیاوانی برسی بوو بە چەن دوڵارێک کە نرخی ژەمێکی خواردنی ئێوەیە؟ ئایا قازانجی ژنانی ئێزدی مردن بە هەموو رێگاکان بوو؟ ئایا قازانجی ئێزدییەکان چاوانی عەزیز بوو؟ و ئەگەر شەرڤانان نەبوایان قازانجیان لەمانە زیاتر دەبوو.
خۆتان مەخڵەتێنن مێژوو چەواشە ناکرێت، “گیرفانی پر ” و “چەکی قورس “بەشی ئێزدییەکان نەبوو، هاوبەشی ئێوە نەبوون نە لە گیرفان نە لە قورسی ئازاری شان. تەنانەت لە راپورتەکەی لێژنەی مافی نەتەوە یەکگرتووەکان کە ئێوەی زیز کردووە هاوسەنگەری یەک نەبوون، ئێوە لەم دێوی تاوانەکان و ئەوان لەو دێوی ئازارەکان بوون.
رەنگە پێش هێرشی داعش کەس نادیا مورادی نەدەناسی بەڵام دوای وتەکانی لەسەر ژنانی ئێزدی باش باش چنار سەعد دەناسن.
بە پێچەوانەی چنار سەعدەکان ئێمە باوەرمان وایە کوردانی سەر بە هەر پێکهاتە ئایینێک لە هیچ بوارێک تەنانەت بواری ژنان ئاستیان لە ئێزدیەکان باشتر نییە.
” خۆکوشتنی کەسایەتی” هونەری هەر کەسێک نییە هونەری کەسانێکە لە بەرژەوەندی کورسی و گیرفان ، ویژدان ئاورێکیان لێ ناداتەوە. ئازاری وتەکانی چنار سەعد بەسەر ژانی شەنگاڵ ئەوەندە قووڵە کە بە هیچ پاساو و لێبووردنێکیش قەرەبوو نابێتەوە.
ئێمە واژۆکەرانی ئەم نامەیە هاوخەمی و پشتیوانی خۆمان بۆ ژنانی هاونیشتمانی ئێزدیمان دووپات دەکەینەوە و وێرای ئیدانە کردنی هەموو تێنوارینی نامرۆڤانە و بێ پرەنسیپانەی چنار سەعد ئەندامی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق، پاڵپشتی تەواوی خۆمان بۆ نادیا موراد و هەموو هەوڵەکانی رادەگەیەنین.

واژۆ
۱-پەروانە کەریمی
۲-فاتمە کەریمی
۳-فەرزانە جەلالی
٤-هاوژین بەقاڵی
۵-ئەفسانە بەهەشتیزادە
٦-سومەیە رۆستەمپوور
۷- گۆنا سەعید
۸-شەهین موحەممەدی
۹- بیان مونفەرێد
۱۰-رۆزا حۆسەین پەناهی
۱۱- مەهین شوکرۆڵاپوور
۱۲-زانیار عومرانی
۱۳- کەژاڵ نووری
۱٤-سەرگوڵ حەسەنی
۱۵-ناسر فەتحی
۱٦- سەحەر دیناروەند
۱۷-شەیدا مۆرادی
۱۸-مەهتاب یووسفی
۱۹-شنە فایەق
۲۰-سەرشین قادری
۲۱-ڤیان بەختیاری
۲۲-هیوا عەزیزی
۲۳-سەبری بەهمەنی
۲٤-مێهران ئەحمەدی
۲٥-رۆژین قادری
۲٦-عەتیە حۆسەینی
۲۷-سروە رەحمانی پوور
۲۸-بەهیە جەڵاڵی
۲۹-ئارێز ئەندازیاری
۳۰-فەردین رۆستەمی
۳۱-بەیان مۆحەممەدی
۳۲-فەرهاد خۆشیار
۳۳-هیوا خدری
۳٤-ئەندیشە جەلالی
۳۵-دلێر کەمانگەر
۳٦-جەهانگیر عەبدۆلاهی

۳۷-مەنسوور تەیفووری
۳۸-یوسف کەریمی
۳۹-گەڵاوێز سەعیدیان
٤۰-فرووزان رەسووڵی
٤۱-دڵسۆز فەتاحی
٤۲-چیا مۆحەممەدی
٤۳- دڵبەر پاڵانی
٤٤-شەنگار برادۆست
٤۵-جەلال هەورامی
٤٦-پارسا ساڵحی
٤۷-غەزاڵ عەلیالی
٤۸-پەریا ئاقامەجیدی
٤۹-سۆما عەڵەوی
۵۰-موختار خەندانی
۵۱-نگین وەتەن دووست
۵۲-قەدری مۆحەمەدیان
۵۳-جەمشید ئاریانا
۵٤-سۆهەیڵا عەبدی
۵۵-ناسر عەباسی
۵٦-شایستە حەیدەری
۵۷-وریا ساعد مووچشی
۵۸-فایزە رزایی
۵۹-سۆنا زەردۆیی
٦۰-مانیا رەزایی
٦۱-ئاوات پووری
٦۲-ئەرسەڵان بۆرنا
٦۳-مۆحەممەد نەزەری
٦٤-شەیدا فەیزی
٦۵-فەرید نادری
٦٦-سەما شامڵوو
٦۷-عەممار گۆڵی
٦۸-وریا سەعید
٦۹-خەبات مەفاخری
۷۰-رۆیا جەلالی
۷۱-مەسعوود فەتحی
۷۲-فەریبا مۆعێزی
۷۳-رۆژدا رزایی
۷٤-ئاسۆ کەمانگەر
۷۵-نەسرین حۆسەینی
۷٦-سۆهەیڵا سەمەدی
۷۷-نەسیم خۆرەمی
۷۸-ئاسۆ نووری
۷۹-حامێد ئێبراهیم زادە
۸۰-خەبات مەنگۆری
۸۱-جەلال موکریانی
۸۲-کەریم مەرەسەنە
۸۳-زیڵان مەریوانی