بە گۆێرەی راپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان : بە وتەی کاربەدەستان و بە رپرسانی کۆماری ئیسڵامی ئێران رێژەی بێکاری لە گێڵان غەرب ٥٠ لە سەد بەرز بۆتەوە و پلەی یەکەمی ریزبەندی بێکاری لە ئاست گشتی ئێران بۆ خۆی تەرخان کردووە.
گێڵان غرب سەنتەری شاری گێڵان غرب لە خۆر ئاوای پارێزگای کرماشان هەڵکەوتووە و زۆرینەی خەڵکی ئەو شارە ئێڵی کەڵهۆڕن و گەورەترین ئێڵی کۆردستان تێنە ئەژمار کردن. زۆرینەی شارۆمەندانی گێڵان بە ئایینی یاری واتە یارسان باوەردارن، کۆمەڵی شۆێن کەوتوانی ئەو ئایینە لە دو مێلیون کەس تێ ئەپەرێ .
یاسای کۆماری ئیسلامی ئێران بە رەچاو کردن و هەڵاواردن و ئەمنیێەتی کردنی شۆین کەوتوان و باورەدارانی ئایینی یاری زەختی زۆرێ خستووتە سەریان .
لە شاری گێڵان پوتانسێلێکی بە رچاو هەیە کە بریتین لە ،هێڵی گازی میتان ،بازاڕی سنووری ناوچەکە،ژێرخانی ١١ مێلیون تن مەعدەن و کانزایی وه کو : قیرەتاو ،گەچ ،ئاهەک ،پودری بەرد،بەرد ،خەڵۆز ،بەردی خەڵۆز،و هەروەها بەنداوی زاگرۆس ،دایک گێڵان و بەنداوی شەرەفشا ،شۆێنە گشتی و سەیرانگاکان ،حەوزەی ئاژەڵداری و کشت و کاڵ و باغداری دەتوانین ناو برین.بەڵام سەنعەتی ژێڕسازی ئەو شارە بە یەواشی کار دەکاو نیزامی بوروکراسی ئێیداری و چاودێری ئەمنیەتی و سەربازی کاربەدستان و بەرپسانی دەولەتی و نە هێشنی کارکردنی کومپانیا تایبەتیکان بە هۆی دەست لە مڵدا گرتنی سوپای پاسدارن بە سەر کاری ئابووری و سەنعەتی لە ئێران .
قایم مەقامی گێڵان گووتویەتی: وەزارەتی پلاندان لە رێکخراوەی سەنعەت و مەعدەن و راپورتەکانی ناوەندی ئاماری ئیران گێڵان وەکو بەشێکی بەرچاو بۆ نەهێشتنی رێژە بێکاری و هەژاری و هەروها ناوندی سەنعەتی و پیشەیی ئەم شارە لە 36 لە سەد بۆ دابین کردنی هەڵی کار لە ناوندی سەنعەتی و پیشەیی 378 تن هێماژە پێی کردووە،بەڵام لەم شوێنانە بەرپرسان و کاربەدەستانی بیانی و کرێکاری بیانی کار دەکا و خەڵکی خۆجێەیان تێدا نیە یان کەمە .
بە گۆێرە راپۆرتی ماڤی مرۆڤی کوردستان ساڵی ٩٤ بە دست هێنانی قوتی بژیوی رۆژانە بە تایبەت لە رۆژهەڵاتی کوردستان و لە ئاستی ئێران بە رێژەیەکی زۆر دابە زیوە و لە ئاماری ساڵی ٨٥ دیسان بە دەست هێنانی بژیوی خەڵک و شارۆمەندانی رۆژهەڵات نزیک بە یەک میڵێون و پانسەد هه زار تمەن هێماژەی پێ کراوە و ئەمە لە حاڵێکدا سندوقی دراوی ئێران ئەم رێژە بۆ سێ مێڵیون و چوارسەد هەزار تمەن بەراورد کردووە،
بەم پێیە سێ پارێزگای سنە ، کرماشان ، ئێلام لە ئاستی گشتی شارەکانی ئێران ٢٩، ٣٠ و ٣١ بۆ خویان تەرخان کردوو و دەستکەوتیان زۆر کەمە.
کۆمەڵەی ماڤی مرۆڤی کوردستان